قوباد تاڵەبانی: هاووڵاتی ناڕازی هیوایان هەر بە یەکێتی ماوە
کوردستان 09:14 PM - 2025-10-28
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی،
سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی
خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەرەکانی هەڵبژاردن لە قەزای سۆران داوای لێکردن لەم ماوەیەدا
هەوڵ بدەن قەناعەت بە زۆرترین کەس لەو هاووڵاتییە ناڕازییانە بکەن تا بەشداری لە هەڵبژاردندا
بکەن.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: کاتێک قسە لەگەڵ زۆرێک لەو
هاووڵاتییانە دەکەم کە ئامادەنین بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن، دانی پێدادەنێن کە
ئەگەر تەنها لایەنێک هەبێت بتوانێت لە بەغداد کێشەکان چارەسەر بکات، یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانە.
داواشی لێکردن لەم ماوەیەدا هەوڵ بدەن قەناعەت بە زۆرترین کەس
لەو هاووڵاتییە ناڕازییانە بکەن تا بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن، چونکە هەرچەندە بە
درێژایی ساڵانی رابردوو هەموو رێگەیەکیان تاقی کردووەتەوە و هیوابڕاوبوون لە پرۆسەی
سیاسی، بەڵام هێشتا هیوایەکیان هەر بە یەکێتی ماوە.
قوباد تاڵەبانی دووپاتیشی کردەوە: هەڤاڵانمان دەبێت هانیان بدەن و هیوایان بۆ بگەڕێننەوە، یەکێتی
وەکچۆن لەسەرەتای دامەزراندنیدا هیوای بۆ خەڵکی کورد گەڕاندەوە، بە دڵنیاییەوە لەم
قۆناغەشدا بە کردار هیوا بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە و کارێک ناکات دەنگدەرەکانی پەشیمان
ببنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

