قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێت
کوردستان 12:31 PM - 2025-10-29
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایدەگەیەنێت: بە داخەوەم کە دەڵێم کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە. لە ئێستاوە خەڵکانێک داوا لە کاک بافڵ دەکەن بچێتە بەغدا و چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاڤاڵانی بازنەی 16ی حەسارۆست لە دۆڵی رۆست باسم قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: هەر ئەوەی کە هەموو جارێک کاک بافڵ و یەکێتی بە ١٨ کورسییەوە دەتوانن بە شێوەیەکی کورتخایەنیش بێت کێشەکە چارەسەر بکەن، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی ئەگەر بێتو یەکێتی بە کورسی و قورساییەکی زیاترەوە لە بەغدا ئامادەبێت، دەتوانێت کاری گەورە بکات.
راشیگەیاند: بەندە پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن. هەربۆیە دەڵێین یەکێتی کار دەکات تا کێشەی مووچە و بودجە و هەموو کێشەکانی دیکە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن چارەسەر بکات و داوای جێبەجێکردنی مادە بە مادەی دەستور لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

