سەرۆک بافڵ: کوردستان دەکەین بەو بەهەشتەی کە شایەنی خەڵکەکەمان بێت
کوردستان 02:41 PM - 2025-10-30
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی
بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 222 ی یەکێتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: خەڵکی ئەم دەڤەرە 33 ساڵ پێش ئێستا ئاگرێکیان داگیرساند، کە ئاگری کوردایەتی و راپەڕین و دیکتاتۆر روخانبوو، پار ساڵیش راپەڕینێکی دیکەتان
هەڵگیرساند، کە ئاگری زیندووکردنەوەی یەکێتی بوو، ئەمساڵیش داواتان لێدەکەم راپەڕینێکی دیکەمان بۆ دابگیرسێنن، کە ئێمە بە هێزەوە بنێرنە بەغداد، بۆ ئەوەی کوردستان بکەین بە
بەهەشتێک کە شایستەی خەڵکەکەمان بێت.
ناهێڵین حکومەتێک پێکبێت کە خزمەت بە میلیشیا بکاتئاماژەی بەوەشدا: خەڵکی ئەم دەڤەرە پرسیارێکمان زۆر لێدەکەن، ئەویش ئەوەیە کە دەنگیان بە ئێمەدا و تائێستا حکومەتمان نییە، من پێتان دەڵێم ئێمە بە قسەی ئێوەمان کردووە، بۆیە حکومەت پێکنەهاتووە، ئێوە بە ئێمەتان وت مەهێڵن حکومەتێک پێکبێت، کە خزمەتی خەڵک نەکات، ئێمەش بە قسەمان کردن، بە ئێمەتان وت، مەچنە حکومەتێکەوە کە لاوازبن تێیدا بەقسەمان کردن، بە ئێمەتان وت باحکومەتێک پێکنەیەت کە بە یەکچاو سەیری هەموو هاووڵاتییان نەکات، بەقسەمان کردن، ئێمە هەرگیز ناهێڵین حکومەتێک پێکبێت کە خزمەتی هەموو خەڵک نەکات و پارە لە دەمی ئێوە دەربهێنیت بۆ گیرفانی خۆی و دروستکردنی میلیشیا بۆ دز و گەندەڵ و رێوی کلک بڕاو.
بۆ یەکەم جار پڕۆسەی ئاشتی لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال هاتە ئاراوەسەرۆک بافڵ لە وتارەکەیدا بۆ خەڵکی دەڤەری راپەڕین باسیلەوەشکرد: دەڤەری راپەڕین و یەکێتی هەر یەک بوون و هەر یەکیش دەبین، ئێمە دەبینە خزمەتکاری خەڵکەکەی خۆمان لە راپەڕینی هەمیشە سەوز، هەروەها دەمەوێت باسی ئاشتیتان بۆ بکەم کە بۆیەکەمجار سەرۆک مام جەلال بە دیموکراسی و ئەقڵیەتی حەکیمانەی خۆی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک هێنایە ئاراوە، نەک بەقسەی بە تاڵ، ئێستاش پڕۆسەیەکی دیکەی ئاشتی بەهەمان سیاسەتی مام جەلال لە نێوان کورد و تورک بەڕێوەدەچێت و ئەمە تەنها سەرەتایەکە و دواتر هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە و هەرگیز خاکی خۆمان تەسلیمی داگیرکەر ناکەین، ئەمەش بە سیاسەت و دیبلۆماسیەت و ئەقڵە نەک بە قسەی بەتاڵ.
تەنها یەکێتی دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکاتسەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند: ئایا کێشەی سەرەکی خەڵك چیە ئەمڕۆ؟ بێگومان مووچە و کار و کەسابەتی خەڵکە، کێ دەتوانێت ئەمە چاک بکاتەوە؟ تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، نەک ئەوانەی بەس لە سۆشیال میدیا قسە دەکەن و منداڵەکانی خۆشیان گوێیان بۆ ناگرن، هەروەها ئەم چاککردنەوەیەش تەنها لە هەولێرەوە ناکرێت، پێویستە یەکێتی بە هێزی گەورە و نوێنەری زۆرەوە بنێرنە بەغداد، جاری پێشوو ئێمە بە 18 کورسییەوە زۆر زیاتر لەو حزبە خزمەتمان کرد، کە زیاتر لە 30 کورسی هەبوو، ئەوان چیان بۆ خەڵک و کەرکوک و گوزەرانی خەڵک کرد؟ تەنانەت یەک مووچەشیان پێچارەسەرنەکرا، بۆیە ئێمە حەزدەکەین شەڕ بۆ ئێوە بکەین و خزمەتتان بکەین بۆ ئەمەش پێویستمان بە دەنگی زیاتر و کورسی زیاترە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

