شێخ جەعفەر: سەرکەوتنی یەکێتی پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە عیراق بەهێز دەکات
کوردستان 03:45 PM - 2025-10-30
نوسینگەی راگەیاندنی شێخ جەعفەر
شێخ جەعفەر
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانلە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە مافپەروەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنە کاریگەری باشی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە سەر ئاستی عیراق.
ئەمڕۆ 30ی 10ی 2025 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری تەلار لەتیف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ژمارەیەکی زۆر لە مافپەروەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبارەگای ئەنجومەن و رایگەیاند: ئێوە توێژێکی گرنگ و کاریگەرن و رۆڵێکی گەورەتان هەیە لە کۆمەڵگەدا و لە هەڵبژاردنی پێشوودا جێدەستان دیاربوو لە زیادکردنی دەنگەکانی یەکێتیدا و ئێوە بەرکەوتەی راستەوخۆتان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە، بۆیە بەباشی دەتوانن ئەو راستییەیان بۆ روونبکەنەوە کە سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا چ کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر دەرچوواندنی ئەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دایە، جگە لەوەش فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی میللەتەکەمان لەسەر ئاستی عیراق.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە جوتیار نوری و شاهۆ عوسمان ئامادەیبوون، لێپرسراوی ئەنجومەن ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێتیی هەمیشە لەبەرەی کۆمەڵانی خەڵکدا بووە و رەچەشکێنی هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و ئەندازیاری راپەڕین و دامەزرێنەری سەرەکی حکومەتی هەرێمە، هەروەها لەئێستاشدا خوازیارە لەڕێی خەباتی مەدەنیانەی دیموکراسییەوە داکۆکی لە قووت و بەرژەوەندی خەڵک بکات و لە بەغدادەوە شەڕی مافەکانیان بکات. لەو سۆنگەیەشەوە داوای لە ئامادەبووان کرد؛ تەواوی تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی کاندیدانی دڵسۆزی لیستی 222 و دڵنیایشی دا بە مافپەروەران کە "پشت بەخوا دیداری داهاتوومان لەگەڵ ئێوەی بەڕێزدا دیداری سەرکەوتن و ئاهەنگگێڕان دەبێت، بەبۆنەی سەرکەوتنی لیستی 222ی یەکێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

