هەرێم كەمال ئاغا: رەفتارى ناشیرین لەگەڵ كەلتوری هەولێر ناگونجێت لە زبڵدانی مێژوو هەڵدەگیرێت
کوردستان 10:12 PM - 2025-10-30
PUKMEDIA
وێنەیەکى کاتى هێرشەکە
دواى ئەوەى لە شارى هەولێر پەلامارى کوڕە
شەهیدێک درا، هەرێم كەمال ئاغا پەیامێکى توندى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەم بیركردنەوە
تەسكە حزبییە، ئەو رەفتارە ناشرینە، لە هیچ شوێنك جێگای نابێتەوە، لەگەڵ كەلتوری هەولێر
ناگونجێت، تەنها لە زبڵدانی مێژوو هەڵدەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ى10ى2025 هەرێم كەمال ئاغا
پەیامێکى توندى بڵاوکردەوە و ئەوەى خستەڕوو: بەرتەسك كردنی ئازادی و پەروەردەی تەسكی حزبی و دواكەوتوویی فكری سیاسی ئەوە دەرئەنجامەكەی
دەبێت، بۆیە ئەم بیركردنەوە تەسكە حزبییە،
ئەو رەفتارە ناشرینە، لە هیچ شوێنك
جێگای نابێتەوە، لەگەڵ كەلتوری هەولێر ناگونجێت، تەنها لە زبڵدانی مێژوو هەڵدەگیرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی حزبی کڵپەی
نیشتیمانی کوردستان کارۆخ سەید رزگار لە پەیامێکیدا کە بۆ PUKMEDIA
نێردراوە،رایگەیاند: بە
توندترین شێوە هێرشکردنە سەر لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر،
پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەرمەزار و رسوا دەکەین، ئەم جۆرە کارە نایاساییانە پێشێلکردنی
ئاشکرای بنەماکانی دیموکراسی و ئارامیی کۆمەڵایەتین.
ئەوەشى روونکردووەتەوە: رێگەدان بە
توندوتیژی لە دژی کادر و لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەتی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا،
هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئازادیی سیاسی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی دیموکراسیی
پاک و بێگەرد، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و قەبووڵکردنی فرەیی سیاسی، هێڵی
سوورن و پێویستە پارێزگارییان لێبکرێت.
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان، داواکاری
بە پەلەش ئاڕاستەى حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لە هەولێر دەکات
و رایدەگەیەنێت: لێکۆڵینەوەیەکی ورد و شەفاف لەسەر ئەم رووداوە ئەنجام بدەن و بکەرانی ئەم کارە دزێوە، لە هەر پلە و پۆستێک بن، دەستگیربکەن و رووبەڕووی
دادگایان بکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

