كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێكتەری خوێندن و پەروەردە و خوێندنی باڵا
کوردستان 09:29 AM - 2025-10-31
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 222
سیستەمی پەروەردە، خوێندنی باڵا و خوێندن كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ بنیاتنانی وڵات. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی پێشكەوتنخواز و نوێخواز كە بڕوای بە سیستەمێكی پەروەردەیی مۆدێرن و گەشەپێدانی بەردەوام (التنمیە المستدامە)هەیە لەو سێكتەرانە بۆ ئایندەیەكی گەش بۆ رۆڵەكانمان، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی كوردستان و سەرانسەری عیراقدا، بە شێوەیەك كە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەكانی بازاڕی كار و تەكنەلۆژیای سەردەم. بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی:
1-كار بۆ زیادكردنی پشكی خوێندن و پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی دەكات، بە شێوەیەك كە دابینكردنی مووچەی مامۆستایان، نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن مسۆگەر بكات.
2-یەكێتی پشتگیری لە نوێكردنەوەی پڕۆگرامەكانی خوێندن لەسەر ئاستی عیراق دەكات، بە جەختكردنەوە لەسەر بیركردنەوەی رەخنەیی، تەكنەلۆجیا، و پەرەپێدانی توانا زانستییەكان، و دڵنیابوونەوە لە دابینكردنی دەرفەتی یەكسان بۆ خوێندن لە سەرانسەری عیراق، بەتایبەت بۆ ناوچە كەم دەرامەتەكان و ناوچە كێشەلەسەرەكان.
3-یەكێتی جەخت لەسەر ئۆتۆنۆمی زانكۆكان و پەرەپێدانی لێكۆڵینەوەی زانستی، و پەیوەستكردنی خوێندنی باڵا بە پێداویستییەكانی بازاڕی كار دەكاتەوە.
4- یەكێتیی هەوڵ دەدات بۆ پاراستن و پەرەپێدانی خوێندنبە زمانی دایك بۆ پێكهاتەنەتەوەییەكان (وەك كورد، توركمان، سریان)لە چوارچێوەی دەستووردا.
5-هەروەها رێگر دەبێت لەهەموو ئەو هۆكارانەی كە ئەبێتە هۆكاری دواكەوتنی زانست یاخود دەستێوەردان لە زانكۆ و پەیمانگاكان كە بەدەرن لەڕێنماییەكان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

