كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ بواری سیاسیی و دیبلۆماسی
ی ن ک 09:11 AM - 2025-11-01
PUKMEDIA
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 222
کێشمەکێشی سیاسیی ناتەندروست، خۆسەپێنی و پاوانخوازی و هەژمونویستی، و حزبۆکراتییەت، هزری بەرتەسکی حزبی بەرژەوەندخواز و دروشمبازی بەرزی بێ ناوەڕۆک و هەڕەشەی ناواقعی و دیراسەتنەكراو، زیانێکی گەورەی گەیاندووە بە پێگەی سیاسیی و دیبلۆماسی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک کە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بە قۆچی قوربانی کەللەڕەقی سیاسیی و سیاسەتی ناجۆری خۆسەپێن، بەمەش مووچەی مووچەخۆران و ژیانی هاووڵاتییان بووەتە مۆتەکە، و کاریگەری لەسەر بازاڕ و دۆخی دارایی تەواوی هاووڵاتییان دروستکردووە.
ڕاستکردنەوە و چاککردنی ئەم بارە لارەش تەنها بە حزبێکی وەکو یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكرێت، بەتایبەت کە یەكێتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بافڵ لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین دەستکەوتی گرنگی هەبووە و توانیویەتی بە پێگەی دیبلۆماسی بەهێزی خۆی چەندین بابەت و دۆسیەی گرنگ و پەیوەست بە گەلەکەمان یەکلایی بکاتەوە:
1- بەهۆی ناجۆری سیاسەتکردن و هەوڵی بە شەخسەنەکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا لە دەرەوەی دەستوور، پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتە لێواری هاتن و نەهاتن و چەندین مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمیکوردستان چارەنووسییان نادیارمایەوە. سەرباری ئەرکە حزبەییەکانی، سەرۆک بافڵ وەکو سەرکردەیەکی مەیدانی و سیاسیی، چارەسەری پرسی مووچەی کردە توێشووی گەشت و سەردانە یەک لە دوا یەکەکانی لە بەغدا؛ تا دواجار، زەمینەسازیی کرد بۆ لێکتێگەشتن لە نێوان هەردوو حکومەت بۆ ڕێکكەوتنێکی یەکانگیر لە خزمەت مووچەخۆران، و دواجار بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران درا. ئەم هەنگاوە مێژووییەی سەرۆک بافڵ، دەرفەتێک بوو بۆ چارەسەری پرسی مووچە، بەڵام هاوتەریب زەمینەسازیی بووبۆ هەنگاونانبە ئاڕاستەیچارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی نێوان هەردووحکومەت.
2-یەکێتی توانی ڕێڕەوی حوکمڕانی ڕاستبکاتەوەو پاوانخوازی و ویستی خۆسەپێنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار و بۆ هەمیشە كۆتایی پێ بهێنێت. یەکێتی توانی لە ڕێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە، ڕێگە نەدات هیچ هێزێک جارێکیدیکە ١+٥٠ مسۆگەر بکات، و گەرەنتی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی لە ڕێگەی پڕۆسەی دیموکراسییەوە مسۆگەر کرد.
3- دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و سەرکێشیکردن بە دەستکەوتەکان و چارەنووسی گەلەکەمان، هەڕەشەی ڕاستەوخۆی هێنایە سەر هەرێمی کوردستان و چارەنووسی کەرکوکی قودسی کوردستانی لە دووڕیانێکی نادیاردا بەجێهێشت و خستییە بەردەم بژاردەی شەڕ و وێرانکاری گەورە.دوای چەندین ساڵ لە نکۆڵیکردن لە گەڕانەوەی کورد بۆ کەرکوکی پێکەوەژیان، بە دەنگی دەنگدەرانی یەكێتی لە كەركوك و بە هەوڵەدیبلۆماسییەکانی سەرۆک بافڵ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی پارێزگارێکی کوردی کەرکوکی یەكێتی بۆ کەرکوکییەکان دابنێت، بە ئاڕاستەی گێڕانەوەی شوناسە ڕاستەقینەکەی شارەکە، و پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خزمەکردنی کەرکوكییەکانی کردە هەوێنی ئاوەدانی و تۆخکردنەوەی پێگەی کورد لە شارەکە، ئەمەش وەسێتیسەرۆک مام جەلال بوو بۆ یەکێتی و لە ڕێگەی یەکێتیشەوە بۆ کەرکوکییەکان.
4- دوای چەندین ساڵ پاوانکردن و بەلاڕێدابردنی دەنگی ئازادی پێکهاتەکان و چەسپاندنی مۆدێلی کلاسیکی یاسایی هەڵبژاردن، کە بووبوون بە مایەی نەنگی و دڕدۆنگی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دواجار بە هەوڵی سەرۆک بافڵ وئیرادەی پۆڵایینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یاساکە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان یەکلا کرایەوە، و مافی خاوەندارێتی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان بۆ خۆیان گەڕێندرایەوە تا خۆیان گوزارشت لە ویست و دەنگ و داخوازییەکانی خۆیان بکەن لە پەرلەمانی کوردستان.
5- وەکو قەرەبووییەکی ئیداری و مەعنەوی بۆ هەڵەبجەی شەهیدستان، سەرۆک بافڵ لە ڕێگەی هەوڵە دیبلۆماسییەکانی لە بەغدا و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەی توانی بە شێوەیەکی کرداری داکۆكیکاری سەرسەختی هەڵەبجەیییەکان بێت و پارێزگای هەڵەبجە وەکو 19 هەمین پارێزگای عێڕاق بچەسپێنێت.
6- نەیارانییەكێتی هەمیشە یەكێتییان بە پەیوەندی گوماناوی لەگەڵ بەشێك لە هێزە سیاسییەكانی عیراق و وڵاتانی دراوسێ تۆمەتبار دەكرد، و چەندین بەیت و بالۆرە و چیرۆكی هەڵبەستراویان دەهۆنییەوە تاكو گومان لەسەر پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروست بكەن، بەڵام یەكێتیی بە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی كوردانە و نیشتمانییانە لەسەر بنەمای ڕاگرتنی پارسەنگ و پەیوەندی دۆستانە و ئاشتییانە لەگەڵ هێزە سیاسییە ناوخۆییەكان و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان، و خۆبەدوورگرتن لە جەمسەربەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان، هەموو ئەو بەیت و بالۆرە و تۆمەتانەی پووچەڵ كردووەتەوە، و هەمووانی سەرسامی ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە كردووە كە پیادەی دەكات.
7-رەچاوکردنی بەرکەوتەی پێکهاتەکان لە نوێنەرایەتییكردنی عیراق لە سلکی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتی لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

