مامۆستایانی پشدەر پشتیوانی لە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی دەکەن
کوردستان 09:00 PM - 2025-11-01
PUKMEDIA
د. میران محەمەد سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی راپەڕین
مامۆستایانی پشدەر لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکردنی ئەرکە گرنگ و چارەنووسسازەکەی ئێستا و قۆناغەکە، کە خۆی لە سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پەرلەمانی عیراق دەبینێتەوە، جەخت لە پێکەوە کارکردن و تەرخانکردنی توانستەکان دەکەنەوە.
شەممە 1ی تشرینی دووەمی2025، د. میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی راپەڕین، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیارانیی بازنەکانی هەڵبژاردنی یەک و دوو و تیمی یەکێتی لە حکومەتی خۆجێی راپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر، لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە قەزای پشدەر، هەڵوەستەی پڕۆگرامی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی سەبارەت بە سیستەمی پەروەردە و خوێندن کرد و وتی: سیستەمی پەروەردە، خوێندنی باڵا و خوێندن وەک كۆڵەكە سەرەكییەکەی بنیاتنانی وڵات دەبینین.
سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، ئاماژەی بەوەشکرد: چارەسەری مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک و مامۆستایان، بە درێژایی خولەکانی رابردووی پەرلەمانی عیراق ئەولەویەتی یەکێتی بووە و چارەسەرکردنی یەکجارەکی ئەم پرسەش تەنها بە یەکێتی دەکرێت، ڕوونیکردەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی پێشكەوتنخواز و نوێخواز بڕوای بە سیستەمێكی پەروەردەیی مۆدێرن و گەشەپێدانی بەردەوام هەیە بۆ ئایندەیەكی گەش بۆ رۆڵەكانمان، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی كوردستان و سەرانسەری عیراقدا، بە شێوەیەك كە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەكانی بازاڕی كار و تەكنەلۆژیای سەردەم.
باسی لەوەشکرد، پشتیوانی کردنی یەکێتی و لیستەکەی لەم قۆناغ و دەرفەتە گرنگەدا، پشتیوانی کردنە لە ژیانێکی باشتر بۆ میللەتەکەمان، بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و پەرەپیدانی سیستەمی پەروەردەو خوێندن، پشتیوانی کردنە لە بەهێزکردنەوەی پێگەی کورد و پێگەی هەرێم لە بەغداد و لەسەر ئاستی ناوچەکە.
سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین راشیگەیاند: ئەوەی تا ئێستا کراوە یەکێتیی کردویەتی و ئەوەی نەشکراوە بە یەکێتیی نەکراوە بۆیە نەکراوە، لەبەر ئەوە هەتا یەکێتی بە هێز تر بکەین، کارە تەواو نەکراوەکان تەواوتر دەکەین و هەنگاوە ستراتیژییەکان باشتر دەکەونە خزمەت خەڵک و میللەتەکەمان. بۆیە داوامان وایە ئەم چەند ڕۆژەی ماوە بە هەموو هێز و توانای خۆتانەوە تەرخانی بکەن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و پستیوانی کردنی لیستی ٢٢٢ یەکێتیی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

