یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان
کوردستان 01:13 PM - 2025-11-02
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
وەک یەکێک لە پارتە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان، هەمیشە جەختی لەسەر پرەنسیپی
فرەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان کردووەتەوە
و دیدگای یەکێتی بۆ پێکهاتەکان لەسەر بنەمای ئەوە دامەزراوە، کە هەرێمی کوردستان موڵکی
هاوبەشی هەمووانە، بە کورد، تورکمان، عەرەب، ئاشووری، کلدانی، سریانی، ئێزدی، کاکەیی،
کریستیان و سەرجەم پەیڕەوانی ئایین و مەزهەبەکانی دیکەوە و ئەم بنەما ئاكارییەش سەرۆك
مام جەلال وەك فەرهەنگێكی دەوڵەمەند بەجێیهێشتووە و سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و یەكێتیەكان
پێوەی پابەندن و دوێنێش لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی لە كەرنەڤاڵی هەولێر ئەو بنەمایە
دوپاتكرایەوە.
كارنامهی لیستی 222 ی یهكێتی بۆ سیاسەتی كۆمەڵایەتی و کەلتووریی و هونەری و فەرهەنگی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای وایە جیاوازییە ئایینی و مەزهەبییەكان دەكرێت بكرێنە هەوێنی فرەیی و پێكەوەژیان و لێبوردەیی. هەروەها، کەلتوور و هونەریش، پردی پێکەوەژیان و ناسنامەی نەتەوەیین، بۆیە یەكێتی:
1-داكۆكی دەكات لە پاراستن و پەرەپێدانی فرەیی کەلتووری و هونەری لە عیراق، و وەكیەكی لە نێوان ژنان و پیاوان،لادێ و شارستان، ئایین و ئایینزاكان، و ڕێزگرتن لە ئایینیی میللی و ئیسلامی كوردەواری، و پشتیوانی لە گوتاری ئایینیی میانڕەو، و وەستانەوە بە ڕووی پەڕگیری و توندڕەوی و بیری تەكفیریی و تیرۆر.
2- تێدەكۆشێت بۆ زیادکردنیبودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیریو دامودەزگا کەلتوورییەکان لە ئاستی فیدراڵی،و تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژە کەلتوورییەکان لە هەرێم و شارەکانی دیکە.
3-هەوڵی پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و کەلتوورییەکانی عیراق دەدات، کە لە لیستی کەلەپووری جیهانیدا تۆمارکراون.
4- خەبات دەكات بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی بۆ هونەرمەندان، نووسەران، سینەماکاران، و شانۆکاران لە سەرانسەری عیراقدا.
5- كار دەكات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە کەلتوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناساندنی کەلتووری دەوڵەمەندی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق.
6-داكۆكی دەكات لە پاراستنیکەلتوور و هونەر و ئایین و مەزهەب و فەرهەنگی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان وەک سەروەتێكی ڕەمزیی دەوڵەمەندی گەلانی عیراق.
یەکێتی پشتگیریی لە پێکەوەکارکردن و رێزگرتن لە جیاوازییەکان دەکات
د.شیلان فەتحی كاندیدی ژماره
24 ی لیستی 222 ی یهكێتی له بازنهی کەرکوک، به وێبسایتی رهسمیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگهیاند: بەپێکەوەکارکردن و رێزگرتن لە
جیاوازییەکان، دەتوانرێت داهاتوویەکی گەشاوە بۆ هەرێمی کوردستان بنیاد بنرێت و بەشداریپێکردنی
پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسی و ئیداریدا و دابینکردنی کورسی کۆتا لە ئەنجوومەنی نوێنەران،
لەو هەنگاوانەن کە یەکێتی پشتگیرییان دەکات بۆ مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە.
باسی لەوەشکرد: جەخت لەسەر
دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی و پاراستنی مافەکانی
پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و هاندانی پڕۆژەکانی پێکەوەژیان دەکەینەوە.
دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژە کولتوورییەکان
ئیمان عەبدولڕەزاق كاندیدی ژماره 1 ی لیستی 222 ی یهكێتی له بازنهی دهۆک، به وێبسایتی رهسمیی
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: بۆچونم
وایە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم پێکەوەژیان، پێویستە یاسا و رێساکان بە شێوەیەک
دابڕێژرێن کە گەرەنتی ماف و پارێزگاری لە هەموو پێکهاتەکان بکەن و هەر جۆرە جیاکارییەک
کە هەیە قەدەغە بکەن.
ئیمان عەبدولڕەزاق ئاماژەبەوەشدەكات: كە دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژە کولتوورییەکان بە پێویست دەزانم، هەروەها بەشداری
پێکردنی زیاتری نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکان لە پرۆسەی بڕیارداندا بە باش دەزانم،
چونکە ئەو وێنەیە دەخاتەڕوو کە پەرلەمانێکی فرەڕەنگ و کارایە و تیایدا هەموو دەنگێک
گوێی لێدەگیرێت.
ئەو كاندیدەی یەكێتی لە بازنەی دهۆك ئاماژەی بەوەشدا: كە لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە كەرنەڤاڵی هەولێر ئەو بنەمایەی جارێكی دیکە دوپاتكردەوە، كە پرسی پێکهاتەكان بە تەنها دروشم و قسە نیە، بەڵكو كردار و بنەمایەكی سەرەكییە لە شێوەی كاركردنی داهاتوو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
گرنگی بە پاراستنی مافەکانی پێکهاتانەکان دەدات، لەوانەش مافی نوێنەرایەتیکردن لە
پەرلەمان و ئەنجومەنی نوێنەران و دامودەزگا حکومییەکان، پاراستنی زمان و کولتوور و
ناسنامەی تایبەتییان و یەکێتی هانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن دەدات و هەوڵدەدات کە
جیاوازییەکان نەبنە سەرچاوەی ناکۆکی، بەڵکو ببنە خاڵی بەهێزی کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگ
و تەبا و نموونەی پێکەوەژیان بە ئاشتییانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

