وەزیرى خوێندنى باڵا داشکاندنى %50ى بۆ خوێندکاران راگەیاند
کوردستان 09:16 PM - 2025-11-02
PUKMEDIA
د.ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزیرى خوێندنى باڵا و
توێژینەوەى زانستى د.ئارام محەمەد کە لە پشکى یەکێتی وەزیرى خوێندنى باڵاى ئەم
کابینەیەى حکومەتى هەرێمە، بڕیاریدا ئەو خێزانانەی
دوو خوێندکار یان زیاتریان لە خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان
بەرێژەی (50٪) ئەنجامبدرێت، وەزارەتى خوێندنى باڵاش رایگەیاند: سەرجەم خوێندکارانی
خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)
لە زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا
بڵاویکردەوە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (20905) کە لە
رێکەوتى (2/ 11/ 2025) بە ئیمزاى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى
زانستى دەرچوە، ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ
یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی (50٪) لە کرێی خوێندنەکەیان
دەکرێت، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.
ئەوەش روونکراوەتەوە: فەرمانە وزارییەکەى وەزیرى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشتە بە کۆنوسی کۆبونەوەی ژمارە (1)ی ساڵی
2023ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەوەری (دووەم) بڕگەی
(دوانزەهەم)، و دوابەدوای فەرمانی وەزاریمان ژمارە (19226) لە (4/ 10/ 2023)، و فەرمانی
وەزاریمان ژمارە (2661) لە (6/ 11/ 2024) سەبارەت بە داشکاندنی کرێی خوێندن لە
زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی
پێمان دراوە، بڕیارمان دا بە:
• ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان
لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی
(50٪) لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.
• ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای
داشکاندنی (45٪)ی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.
• ئەم داشکاندنە سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی
بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ
حکومییەکان دەگرێتەوە.
• ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی (2025-
2026) جێبەجێ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

