شێخ جەعفەر: رەوانەكردنی زۆرترین كاندیدی یەكێتی بۆ پەرلەمان دەستكەوتێكی نەتەوەییە
ی ن ک 08:15 PM - 2025-11-03
راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر بازنەكانی هەڵبژاردنی دوكان و پیرەمەگرون و بازیان بەسەردەكاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تەشرینی دووەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی بازنەكانی هەڵبژاردنی كرد لە دوكان، پیرەمەگرون و بازیان و لەلایەن عەبدوڵڵا كانی بەردی لێپرسراوی بازنەی دوكان و پۆڵای شەهید سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی بازنەی پیرەمەگرون و ئازادی تەندروستی لێپرسراوی بازنەی بازیان و ستافی هەرسێ بازنەكەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێكرا.
لەو دیدارانەدا، كە هەڤاڵ حاكم سوبحی ئامادەی بوو، لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی لێپرسراو و كادیرانی بازنەكانی هەڵبژاردن كرد كە ماندوونەناسانە سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیانن، هاوكات جەختی لەسەر گرنگی بەشداریی بەرفراوانی ژنان كردەوە لە تیمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەوپێیەی ژنان نیوەی كۆمەڵگەن و دەتوانن بەدەنگەكانیان گۆڕانكاریی لەدەرەنجامی هەڵبژاردندا بهێننەئاراوە، بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەی 11/11 دا كە پێشبینی دەكرێت جەماوەری گەلەكەمان بەجۆش و خرۆشەوە رووبكەنە ناوەندەكانی دەنگدان و سندوقەكانی دەنگدان سەوزپۆش بكەن و سەرەنجام ئاهەنگی سەركەوتنی لیستی شەهیدان و نیشتمانپەروەران بگێڕین.
لەبەرانبەردا، لێپرسراوو كادیرانی بازنەكان، سوپاسی رێنمایی و هاندان و دەستخۆشییەكانی لێپرسراوی ئەنجومەنیان كردو دووپاتیان كردەوە كە تەواوی تواناكانیان چڕدەكەنەوە بۆ سەرخستنی لیستی 222ی یەكێتی.
هەر لەو سەردانەدا لێپرسراوی ئەنجومەن، ئامادەی كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی عەشیرەتی مەنمی بوو لەگوندی دارتوی حاجی حارس، كە بۆ پشتیوانیكردنی لیستی 222 سازكرابوو و لەلایەن بەڕێزان كوێخا كەمال مەنمی سەرۆكی عەشریتی مەنمی و فەریق غریب-ەوە رێكخرابوو.
لەكۆبوونەكەدا شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی جوامێرانەی عەشیرەتی مەنمی لە شۆڕشەكانی گەلی كوردستاندا كرد، بەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا، كە تێیدا دەیان پێشمەرگەی قارەمانیان شەهیدبوون و دەیانی تریش بریندارو كەمئەندامبوون، باسی لەگرنگیی سەركەوتنی لیستی 222 لەم هەڵبژاردنەدا كرد، كە رەوانەكردنی زۆرترین كاندیدی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
دەستكەوتی یاسایی و نەتەوەیی گرنگ بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

