دانیشتوانی بەكرەجۆ پشتیوانی بۆ لیستی 222 دووپاتدەكەنەوە
ی ن ک 05:36 PM - 2025-11-04
PUKMEDIA
دانیشتوانی بەكرەجۆ پشتیوانی بۆ لیستی 222 دووپاتدەكەنەوە
رۆژی 4ی تەشرینی دووەم، لەبارەگای ئەنجومەن، جوتیار نوری بەنوێنەرایەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیكرد لە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی بەكرەجۆ.
لەدیدارێكدا كە حاكم سوبحی و د. ئومێد لێپرسراوی بازنەی 11ی بەكرەجۆ و ژمارەیەك لە ستافی بازنە ئامادەیبوون، جوتیار نوری تیشكی خستەسەر خەبات و قوربانیدانی میللەتی كورد دژی ستەم و تاكڕەوی داگیركەرانی كوردستان، بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێدا، كە خەڵكی بەكرەجۆ پشكی شێریان لەو تێكۆشان و فیداكارییە بەردەكەوێت، هاوكات باسی لە گرنگی ئەنجومەنی نوێنەران كرد سەبارەت بە كورد، بەتایبەتی سەبارەت بە یەكێتی، كە لەڕێی رەوانەكردنی زۆرترین ژمارەی كاندیدی دڵسۆزی یەكێتی، دەتوانرێت بەشداری لە دەرچوواندنی ئەو یاسایانەدا بكرێت كە لە بەرژەوەندیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بێت.
وتیشی: پێشتر بەهۆی سەرۆك مام جەلالەوە، یەكێتی كاریگەریی باشی هەبووە لەسەر بڕیارەكانی بەغدا، ئێستاش بەسەرۆكایەتی كاك بافڵ پێویستمان بەوەیە لەڕێی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگەوە هەمان كاریگەرییمان هەبێت، تاكو بتوانین باشتر خزمەتی خەڵك بكەین، هەربۆیە داوای لە ئامادەبووان كرد، تەواوی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ دەستبەركردنی زۆرترین دەنگ بۆ كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا، لێپرسراوی بازنەی بەكرەجۆ وتەی پێشكەشكردو دواتر ژمارەیەك لە كاندیدانی لیستی 222 خۆیان بەئامادەبووان ناساند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

