لیستی ٢٢٢: دەرچووانی بەشە گەشتوگوزارییەکان دابمەزرێندرێن
کوردستان 09:59 AM - 2025-11-05
PUKMEDIA
لیستی٢٢٢
هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێکهاتە و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە ناوچەیەکی
زۆر گرنگ و گونجاوە بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار، کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی
ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و دەتوانێت ببێتە پردێکی پەیوەندی جڤاکی و
هونەری و کەلتووری لەگەڵ گەلان و نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی لەگەڵ
پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، لەوچوارچێوەیەشدا یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان وەک کاری هەمیشەیی خۆی لەکارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان-دا بەرنامەیەکی بەپێزی بۆ داڕشتووە، کە خۆی لەم خاڵانەی
خوارەوەدا دەبینێتەوە:
1-هەرێمی
کوردستان بۆ گەشتوگوزاری هەمەجۆر زۆر گونجاوە، چونکە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکان
دەیان شوێنی دڵڕفێنی گەشتوگوزاری، سەیرانگا، شوێنەواری مێژوویی وەکو قەڵا،
ئەشکەوتی میژوویی، شاخ، شوێنەوار و پەرستگای ئایینی هەیە. بۆیە پلانمان هەیە کە
هەرێمی کوردستان وەکو ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری بناسێنرێت، تاوەکو لە ڕێی ئەو
پلانەوە زیاتر سەرنجی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ڕابکێشین.
2-داڕشتنی
پلانێکی سەرتاسەری بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خاوەنی شوێنە
گەشتیارییەکان هۆشیاری گەشتیارییان زیاتر بێت و بتوانن بە شێوەیەکی باشتر پێشوازی
لە گەشتیاران بکەن.
3-دانانی
پلانێک بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگاکان و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ
دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی گەشتوگوزاری لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان.
4-هاندان
و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو سەرمایەدارانەی کە دەخوازن سەرمایەی خۆیان لە
كەرتی گەشتوگوزاریدا بخەنەگەڕ.
5-گرنگیدانێکی
زیاتر بە یاری وەرزشی، شاخەوانی، کێبڕکێی مەلەوانی، یارییەکانی دیکە لە ناوچە
گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.
6-ئەنجامدانی
چالاکی هونەری، ئاهەنگ و کۆنسرێت و ڤیستیڤاڵ، بەمەش سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشن تاکو
سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
7-دروستکردنی
یاریگا، هۆڵی وەرزشی، هوتێلی پێشکەوتوو لە ناوچە گەشتیارییەکان و دابینکردنی
خزمەتگوزارییە پێویستەکان.
8-گرنگیدان
بە شوێنە گەشتیارییەکان، بە شێوەیەک کە ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بەدەستهێنانی
داهات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

