پەیکەرى سەرۆک مام جەلال وەک سەمامى ئەمانی عیراق لە کەرکوک دانرا
عیراق 09:40 PM - 2025-11-05
نوسینگەى راگەیاندنى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق
وێنەى پەیکەرەکەى سەرۆک مام جەلال
لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لەشاری کەرکوک، بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، باڵیۆز محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، پارک و باخچەی مام جەلال کرایەوە و تێیدا پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک مام جەلال لەشارەکەدا لادرا.
لەو رێوڕەسمەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەرێکی بەرچاو لە چین و توێژەکان و هاووڵاتییانی شاری کەرکوک لە کورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە ئامادەی بوون، تیشک خرایەسەر مێژووی پرشنگدار و روانگەی سەرۆک مام جەلال بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان و خزمەت، وەک رەمزێکی نیشتمانی و سەمامی ئەمانی عیراقییەکان.
هەروەها، ئەوەش خرایەڕوو کە ئەم رێوڕەسمە، نیشانەی وەفاداری و بەخشینە و یادکردنەوەیەکی هەمیشەیی ئەو سەرکردەیەیە کە ژیانی خۆی لە پێناوی نیشتمانەکەیدا بەخت کرد، بەتایبەت جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی کەرکوک لە دیدگا روونەکەی سەرۆک مام جەلالدا بۆ هاندانی برایەتی و پێکەوەژیان لە شارەکەدا.
دواتر، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هاوڕێ لەگەڵ جەماوەری ئامادەبوو، بەرەو سەکۆی بڵندی لادانی پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک مام جەلال کەوتنەڕێ.
پاشان، بەلادانی پەردەکە پەیکەری سەرۆک مام جەلال، شکۆی نەتەوە و نیشتمان، بەڕووی کەرکوکدا کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

