چەند حزبێکی کوردی هۆکاری کەمبوونەوەی کورسیەک بوون لە کەرکوک
کوردستان 10:51 AM - 2025-11-13
PUKMEDIA
کەرکوک
بەشداری سەربەخۆی چەند
حزبێکی کوردی لەکەرکوک، ژمارەی کورسییەکانی کوردی لەو پارێزگایە بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کەم کردەوەو رۆژنامەنوسێکیش دەڵێت: بەداخەوە ئەو حزبانە
سەنگی خۆیان لەو پارێزگایە دەزانن و بە ئامانج بوونەتە هۆی لەدەستدانی دەنگ و
کورسی کورد.
ژمارەیەک لە حزبی
بەشداربووی هەڵبژاردن، بوونە هۆکاری کەم بونەوەی کورسییەکانی کورد لە کەرکوک،
لەکاتێکدا بەپێی ئاماری رێژەی دەنگدەران و لایەنگرانیان و بەپێی هەڵبژاردنەکانی
پێشووش دەیانزانی بەشی پێویستی سەرکەوتنی کاندیدەکانیان دەنگ ناهێنن و هەر
بەشداریش بوون، ئەمەش زیانی بۆ کەمبونەوەی کورسییەکانی کورد هەبوو لە کەرکوک.
14 حزب لەسەر ئاستی بازنەی کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بەشداربوون، کە پێنج حزبی کوردی تێدابوو، لەو پێنج حزبە یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان چوار کورسی بەدەست هێناو پارتی دیموکراتی کوردستانیش یەک کورسی،
لەبەرامبەردا هەریەک لە حزبەکانی نەوەی نوێ و بەرەی گەل و پارتی سۆسیالست
دیموکراتی کوردستان بوونە هۆی لەدەستدانی 14 هەزار و 813 دەنگ و هیچ کورسییەکان
بەدەست نەهێنا.
لەو بارەیەوە ئاریان
محەمەد سەرنوسەری وێبسایتی PUKMEDIA رایگەیاند:
بەشداری سەربەخۆی چەند حزبێکی کوردی لە کەرکوک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقدا بووە هۆی لەدەستدانی دەنگێکی زۆر و کورسی کوردی لەو پارێزگایە کەم کردەوە.
وتیشی: بەداخەوە ئەو
حزبانە خۆیان هەر لەسەرەتاوە سەنگی خۆیان لەو پارێزگایە دەزانن و دەزانن ناتوانن
دەنگ بهێنن و کورسی بەدەستبهێنن، بەڵام بەشداری کردنیان بە لیستی سەربەخۆ زیانێکی
گەورەی بۆ کورد هەیە و هەر بەمەبەست و ئامانج بونە هۆی کەمبونەوەی کورسی کورد لە
کەرکوک.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق، لەسەر بازنەی کەرکوک 65.2٪ هاووڵاتی دەنگیان داوە، کە ژمارەی
دانیشتوانی ئەو پارێزگایە ملیۆنێک و 815 هەزار و 834 کەسە و لەو ژمارەیەش 958
هەزار و 141 کەس لە 330 بنکەی دەنگدان دەنگیان داوە، کە رێژەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایە
13 کورسییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

