سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ند خوێندنگایه‌ك له شارباژێڕ نۆژه‌نده‌كاته‌وه
کوردستان 12:37 PM - 2025-11-17
PUKMEDIA
وێنەیەکى کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ند خوێندنگایه‌ك له شارباژێڕ نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕیش ده‌ڵێت: به‌رده‌وامده‌بین له خزمه‌تكردنی منداڵانی ناوچه‌كه‌مان و خه‌ڵكی شارباژێڕ شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن.
نوێنه‌رێك له سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام كه ئه‌وان پێداویستییه‌كانی خوێندن و خوێندنگاكان دابین نه‌كه‌ن، ئێمه " سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی"، له هه‌ر جێیه‌كی كوردستان داوای هاوكاریمان لێبكرێت، به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگای تهگهرانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه و له‌سه‌ر بودجه‌ی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه و هاوكاری خوێندنگای زهلانیشمان كردووه و له داهاتووشدا هاوكاری خوێندنگای كه‌ناروێ ده‌بین و نۆژهنیدهكهینهوه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كه‌ین.
هه‌رو له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوای سوپاسكردنی قوباد تاڵه‌بانی و سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، رایگه‌یاند: خوێندنگای ته‌گه‌ران دووه‌مین ناوه‌ندی خوێندنه كه نۆژهنیدهكهنهوه له‌كاتێكدا حكومه‌ت نه‌توانێت پێداویستی و كه‌م و كورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئێمه ناچارین په‌نا بۆ لایه‌نی دیكه به‌رین، وه‌كو هانا بردن بۆ سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، كه ئه‌مجاره هانامان بۆ بردن و ئه‌وانیش به ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه هاتن و چه‌ند خوێندنگایهكیان نۆژه‌نكردوه‌ته‌وه و پێداویستیان بۆ دابین كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا له سنوری كه‌ناروێ خوێندنگایه‌ك نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و پێداویستییه‌كانی دابین ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانمان بۆ باشتركردنی خوێندن له سنووری شارباژێڕ به‌رده‌وامیی ده‌بێت، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه جگه له‌وه‌ی لانكه‌ی شۆڕشی نوێ بووه، هه‌مووكات پشتیوانی شۆڕشه‌كان بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه و له‌ئێستادا ئه‌ركی ئێمه‌یه خزمه‌تی زیاتریان بكه‌ین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

