ئاسۆ مامەند: بەرامبەر دەنگی کەرکوکیەکان 178 هەزار نەمام دەڕوێنین
کوردستان 02:54 PM - 2025-11-17
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند و رێبوار تەها
سەرپەرشتیاری
كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی سوپاسی دەنگدەرانی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت: بەرامبەر
هەر دەنگێکی کەرکوکییەکان لەم هەڵبژاردنە بۆ یەکێتی کە زیاتر بوو لە 178 هەزار
دەنگ، 178 هەزار نەمام دەڕوێنین.
دەنگەکانی یەکێتی 13٪ زیادی کردووە
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رێبوار
تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: سەربەرزین بە خەڵکی کەرکوک و دەنگدەرانمان،
دڵنیاتان دەکەینەوە چۆن لە رابردوو کاری باشمان بۆ کەرکوک کردووە، لە داهاتوش
بەردەوام دەبین.
وتیشی: راستە
وەک کورد دەنگمان فەوتاوە لەم هەڵبژاردنە، بەڵام ئەوە بەهۆی ئەو حزب و لایەنانەوە
بووە کەبەشداری هەڵبژاردن بون و دڵنیابوون کە دەنگ ناهێنن، هاوکات پارتی دیموکراتی
کوردستانیش بەهۆی دەنگدانیان بە کۆتای مەسیحی دەنگی کوردیان فەوتاند، بەڵام وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو 13٪ دەنگمان زیادی
کردوە، کە نیشانەی ئەوەیە یەکێتی و کەرکوک لێک جیانابنەوەو ئێمەش خۆمان بە
خزمەتکاریان دەزانین.
راشیگەیاند: بەرامبەر
هەر دەنگێکی کەرکوکییەکان لەم هەڵبژاردنە بۆ یەکێتی کە زیاتر بوو لە 178 هەزار
دەنگ، 178 هەزار نەمام دەڕوێنین و هاوکاری ئیدارەی کەرکوک دەبین، هاوکات وەک
بەردەوامی خزمەتەکانمان ژمارەیەک شوقە دابەش دەکەین و هاوکاری خاوەنپێداویستییە
تایبەتەکان دەکەین و هاوکار و پشتیوانی گەنجان دەبین.
دەڵنیاین لە زیاتربونی دەنگەکانمان لەداهاتوو
هەر لە
کۆنگرەکەدا رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: بەپێی بەرنامەی کار و
خزمەتمان وەک حزب و حکومەتیش دڵنیاین لەساڵانی داهاتوو دەنگەکانمان زۆر زیاتر دەبێت
و دڵنیاین کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک پشتیوانی ئێمەن، ئومێدەواربوین پارتیش ئەو
کورسیەی لەدەست نەدایە، بەڵام ئێمە وەک یەکێتی بەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو کورسیەکمان
زیاد کردوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

