وەزارەتى خوێندنى باڵا: 800 کورسی خوێندن لەنێوان هەرێم و بەغداد ئاڵوگۆڕ دەکرێن
کوردستان 03:23 PM - 2025-11-20
PUKMEDIA
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى
خوێندنى باڵا رایگەیاند: دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێم، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى
بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عیراق پێشکەش بکەن و هاوکات دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی
ناوەڕاست و باشورى عیراقیش دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە
زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
20ى11ى2025، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رایگەیاند: دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان
(2025-2024)، لە ئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى
ناوەراست و باشورى عیراق پێشکەش بکەن، هاوکات دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەڕاست
و باشورى عیراقیش دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى
هەرێمى کوردستان پێشکەش بکەن.
ئەوەشروونکراوەتەوە:
لە ئەنجامى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم
لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدرال، بڕیار درا بە
دابینکردنى (400) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عیراق
بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش
دابینکردنى (400) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ
خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عیراق.
ئاماژەبەوەشدرا:
بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان و
ناوچەکانى دیکەى عیراق لە رێگەى لینکى هاوپێچ لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن لە
داواکارى پێشکەش بکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو:
دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە رێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى
ناوەراست و باشورى عیراق تاکو رۆژى سێشەممە رێکەوتى (2025/11/25) دەتوانن پێشکەش
بکەن و دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عیراق لە رێگەى لینکى (regayzanko.com) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى
هەرێمى کوردستان تاکو رۆژى سێشەممە رێکەوتى (2025/11/25) دەتوانن پێشکەش بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

