دەزگای ئاسایشی هەرێم: حەشدی شەعبی لەسلێمانی چالاکی ئەنجام نەداوە
کوردستان 05:10 PM - 2025-11-20
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەکەن رەتکردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی 11ی 2025 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسیلەوەکردووە: دەنگۆی دەستگیرکردنی بارزگانێکی مادەی هشبەر لە بەرواری 19ی 11ی 2025 لە شاری سلێمانی و لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دوورە لەراستییەوە و چالاکییەکە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: دوای ئەوەی نوسراوی فەرمی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوکمان بەدەست گەیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبرا و بە هاوەڵی ٣ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣ ) کیلۆگرام حەشیش.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە گرتوخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

