خوێندنی باڵا: نزیکەى نیو ملیۆن دۆلار بۆ تواناسازی خەرجدەکرێت
کوردستان 08:34 PM - 2025-11-29
راگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى
باڵا رایگەیاند: نزیکەى نیو ملیۆن دۆلار شایستەى دارایى بۆ 42 لە دەرچوانى بەرنامەى
تواناسازى خەرجدەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا
ئەوە روونکراوەتەوە: بە بڕیارى د. ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى
زانستى بڕی 442 هەزار و 514 دۆلاری
ئەمەریکی بۆ 42 چل و دوو دەرچووى بەرنامەی تواناسازی خەرجدەکرێت و دەتوانن لە رۆژى
دووشەممەوە بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى داراییەکانیان سەردانى وەزارەت
بکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو: پاڵپشت بە نوسراوی
سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەو
بڕە پارەیە خەرجدەکرێت.
ئاماژەبەوەشدراوە:
دەرچوانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتوە پێویستە لە رێکەوتى
(2025/12/1) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/
بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى بە پێى
لینکى هاوپێچ کە بریتیە لە ناوى سودمەندان.
ئەوەش
راگەیەنراوە: دەرچووى تواناسازى پێویستە پاسپۆرت (ئەسڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى
بهێنێت و ئەگەر بریکارەکەى ئامادەبوو، ئەوا پێویستە پاسپۆرت (ئەسڵى و کۆپى) کاندید
و بریکارنامەکەى (ئەصڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت، هەروەها رۆژى دووشەممە رێکەوتى (2025/12/1)
سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.
ئەوەش ئاشکرا کراوە: ناوەکان لە
زنجیرەى (1) بە ناوى (ئەحمەد خالد عبدالهادى) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (42)
بەناوى (دێرین مەحمود رەشید) کۆتایى دێت و بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر
ئەم بەستەرەى بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

