گفتوگۆی خۆپیشاندەرانى گوندى لاجان و بەرپرسانی ئەمنی شکستی هێنا
کوردستان 10:48 PM - 2025-11-29
المسرى
دیمەنێکى ئاڵۆزییەکانى گوندى لاجان
پەیجى میدیایى
ئاپۆڕا نیوزى نزیک لە حزبى زەحمەتکێشنانى کوردستان رایگەیاند: بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی
تایبەت کە لەناو گوندی لاجانەوە قسەى بۆمانکردووە و نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، ئەوەیخستوەتەڕوو:
لەدوای وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە چواردەورەی
گوندی لاجان بڵاوەیان پێکراوە و رێگای سەرەکی هەولێر ـــ گوێڕیش داخراوە و رێگا
نادەن هیچ کەسێکیش بۆ ناو گوندەکە بچێت.
پەیجى میدیاى
ئاپۆڕا نیوز ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان نوێنەری خۆپیشاندەرانی
گوندی لاجان و بەرپرسانی ئەمنی لە هەولێر کۆبونەوەیەک ئەنجامدراوە، بەڵام کۆبونەوەکە
شکستی هێناوە و هێزە ئەمنیەکان رەتیانکردوەتەوە ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە ئازادی
بکەن.
لە بڵاوکراوەکەى
ئاپۆڕا نیوز ئاماژەبەوەشدراوە: بەهۆی شکستهێنانی کۆبونەوەکە پێیان وتراوە( ژن و
منداڵەکان لەماڵەکاندا دوربخەنەوە و لەبەرامبەر یەکتردا دەوەستین).
هاوکات ئەوەشخراوەتەڕوو: لەئێستادا هێڵی ئینتەرنێت و کارەبای
گوندەکە بەتەواوەتی بڕدراوە و هێزێکی زۆری بێشوماری ئەمنی هاتونەتە نزیک گوندەکە و
هەرکیەکانی ئەوسنورەش لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.
هەر بە پێى
بڵاوکراوەکەى میدیاى ئاپۆڕا نیوزى نزیک لە حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ
شەممە 29\11\2025 بەهۆی دەستگیرکردنی کەسێک کە لەخۆپیشاندانی پێنج شەممەی رابردوو
بەشدارببو، جارێکی دیکە دانیشتوانی گوندی لەبەردەم کۆمپانیای لاناز خۆپیشاندان دەستی
پێکرد و رێگای سەرەکی هەولێر ـــ گوێڕ بەتەواوی داخرا، دواتر گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان
خۆپیشاندەران و پاسەوانانی کۆمپانیاکە دروستبوو، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی ئەوهێزە کەسێک
کوژرا و نزیکەی 10کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی چەند کەسێکیان سەختە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

