وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07
INA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی ناوەند و هەرێم
ئەمرۆ
7ی12ی2025،وەزیری خوێندنی باڵای عیراق ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی لە نێوان زانکۆکانی
ناوەند و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 370 خوێندکار لە هەموو
پسپۆڕییە جیاوازەکاندا ئاڵوگۆڕ کراون.
نەعیم عەبودی وەزیری
خوێندنی باڵای عیراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
وەرگرتنی خوێندکارانی لە نێوان زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی خوێندنی
2025/2026 راگەیاند، کە لە مانگی ئایاری ڕابردوەوە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی
ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێمی کوردستان.
وەزیری خوێندنی
باڵا رایگەیاند : سەرەتا پلانی ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران100 خوێندکار بوو، کە بوارە
جیاوازەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، زانستە مرۆییەکان، تەکنیکی لەخۆگرتبوو.
لە بارەی ژمارەی وەرگیراوانیش رایگەیاند: ئەمساڵ
105 خوێندکار لە هەرێمی کوردستانەوە لە زانکۆکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور
وەرگیراوە، هاوکات زیاتر لە 266 خوێندکار لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.
ئاماژەی بەوەشکرد:ئەمە
دەستکەوتێکی زۆر گرنگە، چونکە لە ساڵی 1991ەوە ئەم پرۆسەیە ڕاگیرابوو، کە دەبێتە
هۆی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکارییە زانستییەکان لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و
هەرێمی کوردستان.
نەعیم عەبودی لە
بارەی پرۆگرامی خوێندنی ئەو خوێندکارانەی کە وەرگرتنیان ئاڵوگۆڕ کراوە، رایگەیاند: خوێندکارانی پارێزگاکانی ناوەڕاست
و باشوور لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی دەخوێنن، هاوکات ئەو خوێندکارانەی
لە هەرێمی کوردستانەوە لە زانکۆکانی ناوەڕاستی عیراق وەردەگیرێن خوێندنیان بە زمانی
عەرەبی دەبێت.
هاوکات،د. خەتاب ئەحمەد شێخانی، بەڕێوەبەری گشتی
پلاندانان و خوێندن و لە وەزارەتی خوێندنی بالای هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە
رۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی خوێندکاران لە نێوان
زانکۆکەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو
پرۆسەیە راگیرابوو.
دووپاتیشی
کردەوە: دەستپێکردنەوەی ئەم پرۆسەیە هەنگاوێکی مێژووییە لە هاریکاریی نێوان دامەزراوەکانی
هەرێمی کوردستان و عیراق.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە
راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد: لە127
خوێندکارى هەرێمى کوردستان کوردستان کە داواکارییان پێشکەش کردبو 105 خوێندکارى
هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عیراق وەرگیران، هەروەها لە هەزار
و 657 خوێندکارى ناوەراست و باشورى عیراق 263خوێندکار لە زانکۆکانى هەرێمى
کوردستان وەرگیران.
روونیشی
کردەوە:لە ئێستاوە سەرجەم وەرگیراوان پێویستە پەیوەندى بەو کۆلێژ و بەشانەوە بکەن
کە ناویان لێگەڕاوەتەوە بە مەبەستى دەست کردن بە مامەڵەى وەرگرتن.
دەرچوانى
دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى لینکى دەتوانن شوێنى
وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عیراق بدۆزنەوە.
هەروەها
دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عیراق لە ڕێگەى لینکى دەتوانن شوێنى
وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بدۆزنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

