د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16
PUKMEDIA
د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنیت: چەمچەماڵ بەتەنها جێناهێڵین و سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین، کە بەشدارن لەکەمپینەکان و گەیاندنی هاوکارییەکاندا، دەشڵێت: خوێندکارانی پارالێڵ و ئیوارانمان لەکرێی خوێندنی ئەمساڵ بەخشی و جێبەجێشمانکردووە.
د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی چەمچەماڵی کرد و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەمچەماڵ بەتەنها جێناهێڵین و سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین کە بەشدارن لەکەمپینەکان و گەیاندنی هاوکارییەکاندا، چەمچەماڵ پێویستی بە هاوکارییە و ئێمەش وەک خوێندنی باڵا بەپیی توانا هەرچیمان پێکردبیت کردوومانە و هیوادارم لەم هاوکارییانەشدا دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا فەرامۆشنەکرێن.
راشیگەیاند: پرۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ ئاسایی بووەتەوە و سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەکەم بە حکومی و تایبەتەکانیشەوە کە هەمیشە هاوکارمان بوون و خزمەتێکی باشیان بە پرۆسەی خوێندن لەناوچەکە کردووە، وەک ئاشکرایە لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کارەساتەکەوە خوێندکارانی پارالێڵ و ئیوارانمان لەکرێی خوێندنی ئەمساڵ بەخشی و جێبەجێشمانکردووە، کە رەنگە بڕیارەکە کەمێک باری سەرشانی خوێندکاران ئاسان بکات.
هەر لەکۆنگرەکەدا د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەرکمانە لەم بارودۆخانەدا پێکەوە هاوکاربین، ئەگەر پارێزگاکانی تری هەرێم لەگەل چەمچەماڵ نەبن ئەی کێ لەگەڵیان بێت؟ ئەوەی کردوشمانە با ئازایەتی نازانین و ئەمڕۆ رۆژی هاندانی خەڵکە و چەمچەماڵ پێویستی بەقسەی گەورە نییە، بەڵکو پێویستی بە کرداری گەورەیە، هەربۆیە بە کەم بێت یاخود زۆر بەشداریکردن لەهاوکاریکردنی جێگەی رێز و پێزانینە و داواکارم پرۆسەکەش لەئاستی داخوازی خەڵکت چەمچەماڵ بێت و بەشێوەیەکی شەفاف هاوکارییەکان دابەشبکرێن، چونکە ئەم رووداوە قەبارەی پێویستییەکانی خەڵکی چەمچەماڵی زیاتر پیشاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

