دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و كتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا یاداشتنامەی لێكتێگەشتن ئیمزادەكەن
کوردستان 10:26 AM - 2025-12-18
راگەیاندنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و كتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا یاداشتنامەی لێكتێگەشتن ئیمزادەكەن
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێكتێگەشتن لەگەڵ كتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەكنەلۆژیای سەر بە زانكۆی لایبنیتسی هانۆڤەر ئیمزا دەكات.
رۆژی 15ی 12ی 2025 رێژەن حەسەن، بەڕێوبەری ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە نوێنەرایەتیی دامەزراوەكە، یاداشتی لێكتێگەشتنی لەگەڵ كتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەكنەلۆژیای سەر بە زانكۆی لایبنیتسی هانۆڤەر TIB ئیمزا كرد.
ئەم یاداشتە لەسەر بنەمای كاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا لەپێشخستنی بواری پراكتیكی ئەرشیف، میتۆدی زانستی، دابینكردنی سەرچاوەی زانستی و پشتیوانیكردنی توێژەرانە لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:
یەكەم: تواناسازی و راهێنان
كردنەوەی خولی تایبەت، وۆركشۆپ، بەرنامەی راهێنان بۆ كارمەندانی دامەزراوە لە زانكۆی لایبنیتسی هانۆڤەر (بەڕێوەبردنی ئەرشیف و كتێبخانە، پلاتفۆرمی ئەرشیفیو ئەندازیاری، تەكنیكەكانی دیجیتاڵكردن، رێكخستن و پۆلێنكردنی كەرەستەی ئەرشیف).
دووەم: ئاڵوگۆڕی ئەرشیف
ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی ئەرشیفی (سیاسی، كەلتووری و زانستی) بە پاراستنی مافی خاوەندارێتی هەرلایەك).
سێیەم: پشتگیری لە توێژەران
هاوكاریكردنی توێژەران لە زانكۆو ناوەندە ئەكادیمییەكان بۆ دەستڕاگەشتن بە سەرچاوەكان، لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان.
چوارەم: دروستكردنی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە زانستی، ئەكادیمی و ئەرشیفییەكان جیهان، بە مەبەستی رێكخستنی سیمینار، وۆركشۆپ و كۆنفرانسی زانستیی هاوبەش، پێشخستنی هاوكاریی ئەكادیمی و ئەرشیفی لەنێوان دامەزراوە زانستیی ئەرشیفییە جیهانییەكان.
دواتر نوێنەری دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دامەزراوەی پێشكەش بە پڕۆفیسۆر سۆرێن سەرۆكی TIB لە زانكۆی لایبنیتسی هانۆڤەر و د. جەواد چەمەنئارا، بەڕێوبەری پڕۆژەكان كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

