نزیکەی هەزار و 200 کەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و تیرۆر دەستگیرکراون

عیراق 11:44 AM - 2026-01-01
بەندکراو ئاژانسەکان

بەندکراو

ئاسایش

لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراقدا ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا نزیکەی هەزار و ٢٠٠ کەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر و تیرۆر دەستگیربکەن و زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەسیش کە تۆمەتباری زەوتکردنی زەوی و هەڕەشەکردن بوون دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا چەند ئامارێکی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: لەچەندین ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوودا لەچوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان ئاکامی باشمان پێکاوەو توانیومانە لەساڵی ٢٠٢٥ دا ٣٩٢ تۆمەتباری تیرۆر دەستگیرکراون و ٧٣٦ تۆمەتباری بازرگانی و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

ئەوەش راگەیەندراوە، کە هەزار و ٢٩٤ تۆمەتباری زەوتکردنی زەوی و هەرەشەکردن لە خاوەن زەوییەکان دەستگیرکراون و لەگەڵ دەستگیرکردنی سەدان کەس کە تۆمەتباربوون بە تاوانی جیاجیا لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە