ئاسایشی سەنگەسەر سێ راوچی دەستگیرکرد و دەستی بەسەر چەکەکانیاندا گرت

کوردستان 05:58 PM - 2026-01-01
کۆترى کوژراو راگەیاندنى ئاسایش

کۆترى کوژراو

ئاسایش

هێزەکانی ئاسایشی سەنگەسەر سێ هاووڵاتیى دەستگیرکرد، کە  لە بناری قەندیل راوی باڵندەی کێویان کردبوو.

شەوی رابردوو 13ى12ى2025 هێزەکانی ئاسایشی سەنگەسەر لە درێژەی کارە بەردەوام و چالاکییەکانیاندا بەرامبەر سەرپێچیکاران توانیان سێ هاووڵاتیی دەستگیربکەن، کە لە بناری قەندیل راوی باڵندەی کێویان کردبوو، هەروەها دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێک، چوارچەکی جۆری تاپڕ، سێ کەوی کوژراو و چەند کەل و پەلێکی راوکردن، دواتر رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگەسەرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکرایەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسایشی سەنگەسەر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە خۆیان بەدوربگرن لە سەرپێچی کردن و یاساشکێنی و لە هەر بابەتێکی نەخوازراو ئاگادارمان بکەنەوە، تاکو دەستبەجێ لە شوێنی دیاری کراو ئامادەبین بۆخزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنوورەکەمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە