دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رووبەری سەوزایی لەسلێمانی زیاتر دەكات
کوردستان 07:44 PM - 2026-01-15
راگەیاندنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
پێشوازی سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەوەفدێكی وەزارەتی ژینگەی عیراق
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بڕیاری چاندنی نزیكەی 30 هەزار دارنەمامی جیاوازو تایبەتی لەپاركێكدا بەناوی پاركی شەهیدان دا، درووستكردنی پاركەكەش دەبێتەهۆی زیادكردنی پانتایی سەوزایی لەشاری سلێمانی و سوودمەندبوونی دانیشتوانەكەی و هاوسەنگیی ژینگەیی.
رۆژی 15ی 1ی 2026، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لەوەفدێكی وەزارەتی ژینگەی عیراق بەسەرۆكایەتیی محەمەد عەباس سەیفوڵڵا كرد.
وەزارەتی ژینگەی عیراق لەچوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئیمزایان كردووە بەشێك لەو دارنەمامانەیان رادەستی دامەزراوەكە كرد كە داواكرابوو.
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كاركردنی لەچوارچێوەی ئامانجەكانی كە لەپێناویدا دامەزراوە گرنگیدانی زیاتر بە ژینگە و لەئێستادا چاندنی نزیكەی 30 هەزار دارنەمامی جیاواز و تایبەت لەپاركێكدا بەناوی پاركی شەهیدان بەشێوازێكی مۆدێرن.
درووستكردنی پاركی شەهیدان دەبێتە زیادكردنی پانتایی سەوزایی لەشاری سلێمانی و سوودمەندبوونی دانیشتوانەكەی و هاوسەنگیی ژینگەیی.
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سوپاسی وەزارەتی ژینگەی عیراقی كرد لە پای هاوكاری و بەخشینی ئەو دارنەمامانە بە پاركی شەهیدان و بەڵێنی بەردەوامی و هەوڵەكانی دامەزراوەكەی پێدان بۆ خزمەت كردنی ژینگە.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لەوەشكرد: بەشداریی راستەقینە دەكەین لەروبەڕوبوونەوەی گۆڕانكارییە ژینگەیی و كەشوهەوا، ئەوەش پێویستی بەهەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەكان هەیە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی كەشوهەوا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

