ئاسایش تۆمەتبارانی رووداوێكی كوشتن لەشارەزوور دەستگیر دەكات
کوردستان 07:50 PM - 2026-01-15
دەزگای ئاسایشی هەرێم
ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانی رووداوێكی كوشتن لەقەزای شارەزوور دەستگیر دەكات كەخێزان و كچی كوژراوەكەن و هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەداناوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ 15ی 1ی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕووداوێكی كوشتن لەگوندی دسكەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار كرایەوەو دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد.
ئەوەشی خستەڕوو: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر رووداوەكە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركران كەپێكهاتبوون لەخێزان و كچی كوژراو، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەداناوە كە هەستاون بە كوشتنی هاووڵاتی شاخەوان حسێن عەبدوڵڵا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكە بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

