دەزگای ئاسایش: بکەرانی رووداوەکەی گەڕەکی راپەڕینمان دەستگیرکرد
کوردستان 08:45 PM - 2026-02-03
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی کەمتر لە 20 سەعاتدا، بکەری سەرەکی تاوانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی دەستگیرکرد، کە بڕێک پارە لەنووسینگەکە دزرابوو هاوکات دەستیش بەسەر چەکی تۆمەتبارەکە گیرا.
عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: لەبەدواداچوونی هەوڵەبەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ سەقامگیری توانرا هەردوو تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت و دەستبەسەر بڕە پارە دزراوەکەدا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی(443) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

