تۆمەتبارێك بە 40 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەكرێت
کوردستان 07:11 PM - 2026-02-16
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندامی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی تەزویر بە 40 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەكات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر باندێكی ساغكردنەوەی دراوی تەزویر، بەدواداچوون و چاودێری وردی ئەنجامداو دوای ئەوەی لە 16ی 2ی 2026، ئەندامێكی باندەكە هاتە شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغكردنەوەی بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمریكی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە هەوڵی دەستگیركردنی درا، بەڵام تۆمەتبار ئامادە نەبوو خۆی رادەست بكات و دوای روبەڕوبوونەوە بەبرینداری دەستگیركرا و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
راشیگەیاند: لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

