فڕۆکەخانەی سلێمانی لە 19ی3وە دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
کوردستان 05:00 PM - 2026-02-22
PUKMEDIA
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
لە رێکەوتى 19ى
ئازارى 2026، ناوى "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی" بۆ ناوی "فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی" دەگۆڕێت و ناوی نوێ لە سەرجەم نووسراوە رەسمییەکان، نەخشە، گەشتە ئاسمانییەکان و بەڵگەنامە پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر دەکرێت.
دامەزراوەى
سەرۆک جەلال تاڵەبانى، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی
عیراق بە رەسمی بڕیاریدا ناوی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی"
لە جیاتی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی" جێگیر بکرێت، ئەمەش بەپێی ئەو
هەموارەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی
شارستانیی عیراقەوە لە چوارچێوەی بڵاوکراوەی زانیارییەکانی فڕۆکەوانیدا (AIP Amendment) دەرچووە.
لە
راگەیەنراوەکەدا هاتووە: بڕیاری گۆڕینی ناوەکە لە 19ی ئازارى 2026ەوە دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە، تێیدا ناوی نوێ لە سەرجەم نووسراوە رەسمییەکان، نەخشە، گەشتە
ئاسمانییەکان و بەڵگەنامە پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر دەکرێت.
ئاماژە بە ئەوەش
دراوە: ئەم رێکارە لە چوارچێوەی ئەو نوێکارییە رەسمییانەدایە لە کەرتی فڕۆکەوانیی
شارستانیی عیراقدا پەسەند کراون، کە هەموارکردنی کۆد، نیشانە و زانیارییە تەکنیکییەکانی
پەیوەست بە فڕۆکەخانەکە دەگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە 3ی10ی2025،
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
گۆڕی، ئەمەش وەک رێز و پێزانینێک بۆ خەباتی بێوچانی سەرۆک مام جەلال لە
رووبەڕووبونەوەی دیکتاتۆرییەتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

