ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
کوردستان 10:47 AM - 2026-02-25
PUKMEDIA
کەشوهەوا
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی کەشى
پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەکە: ئەمڕۆ و سبەى بە
گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و سبەى ئەگەرى بوونى خۆڵ لە کەشى هەندێک
ناوچەدا هەیە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ چوار شەممە 25ى2ى2026 ، ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15) دەبێت.
ئاڕاستەی با / باشووری
خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم
دەبێت.
ئاماژەى بە ئەوەش داوە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی سەبارەت بە سبەى
پێنج شەممە 26ى2ى2026 رایگەیاند: ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت بە گشتی، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز
درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و سەرجەمی
ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئیدارەی زاخۆ باران بارین لەم ناوچانەدا بە
شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت هاوکات بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە
سنووریەکان دەبارێت .
ئەوەش خراوەتە ڕوو: سبەی
لە کاتی زیادبوونی خێرایی با لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی
گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکوک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند، ( 10 – 25) لە دوای نیوەڕۆ زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی
25کم/سەعات دەبێت.
ئاڕاستەی با / باشووری
خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / لەنێوان
( 8 – 9 ) کم/ک.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەڵام
لە ناوچە شاخاویەکان نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی
سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

