زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمى لە نێوان زانکۆکانى هەرێم بەدەستهێنا
کوردستان 01:04 PM - 2026-02-28
زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی
وێنەى ریزبەندیەکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی
زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند: لە نوێترین ریزبەندی دامەزراوەی SCImago بۆ زانکۆکان، زانکۆکەمان پلەی باڵای لەسەر ئاستی هەرێم دەستەبەر کرد، کە پلەی یەکەمە
لە نێوان زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی دووەم بە گشتی لە هەرێمی
کوردستان لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بەدەستهێنا.
روونیشى کردەوە: بەپێی دوایین لیستی SCImago بۆ ساڵی 2026، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
پلەی باڵای لەسەر ئاستی هەرێم دەستەبەر کرد، کە پلەی یەکەمە لە نێوان زانکۆ حکومییەکانی
هەرێمی کوردستان، وە پلەی دووەم بە گشتی لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی زانکۆ
حکومی و تایبەتەکان، هەروەها زانکۆمان لە پلەی 12هەمە، لە نێوان 76 زانکۆی عیراقی
کە لە ریزبەندیەکەدا ناویان هاتووە و ئەم
ئەنجامە ناوازەیە تیشک دەخاتە سەر گەشەسەندنی خێرای زانکۆ لە بواری توێژینەوە و
داهێنان و کاریگەری ئەکادیمیدا لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق.
ئەوەشى خستەڕوو: ریزبەندی گشتی بۆ زانکۆکان بەپێی چەند پێوەرێکی جیاواز ئەنجام
دەدرێت وەک لای خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە:
١. ئەدای توێژینەوە- (50%)
٢. بەرهەمی داهێنان (30%)
٣. کاریگەری کۆمەڵایەتی (20%)
زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی راشیگەیاند:
بە پێی ئەم پێوەرانە و ئەو ئاستەی زانکۆ بە دەستی هێناوە، پابەندبوونی بەهێزی زانکۆی
پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە توێژینەوەی زانستی، داهێنانی تەکنەلۆژی و بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی
دەردەخات.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: لەم رانکینەدا جگە لەو پێوەرانەی کە باسیان لێوە کرا،
ئاستی زانکۆکان بە پێی بوارە جیاوازەکان (Subjects) تیشکی دەخرێتەسەر،
وە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق لە چەند بوارێکی جیاواز لەم ریزبەندییەدا
هاتووە، کە پێشکەوتنی زانکۆمان پیشان دەدات بۆ توێژینەوەی زانستی لەم بوارانەدا لەسەر
ئاستی عیراق کە لای خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە:
زانستی کۆمپیوتەر/ پلەی 8
بایۆکیمیستری و بۆماوەزانی و بایۆلۆجی گەردی/ پلەی 9
ئەندازیاری/ پلەی 12
زانستە کشتوکاڵیەکان و بایۆلۆجی /
پلەی 30
زانستی ژینگە/ پلەی 37
ووزە / پلەی 45
ئەوەشى روونکردوەتەوە: بەهێزترین دەستکەوتی زانکۆکە لە بابەتەکاندا (Subjects)
لە زانستی کۆمپیوتەر بووە، کە پلەی هەشتەمی لە عیراق بەدەستهێناوە، کە رەنگدانەوەی
بەرهەمهێنانی بەرزی توێژینەوە و بەشداری بەهێزی توێژەرانی زانکۆمانە لە بواری کۆمپیوتەر
و بوارەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیا.
ئەوەشى راگەیاند: ئەم ئەنجامانە جەخت لەسەر فراوانبوونی توانای توێژینەوەی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەرهەمهێنانی ئەکادیمی و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی
زانستی لە عیراقدا دەکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە، سەرۆکایەتی زانکۆ پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی
گشت مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران و خوێندکارانی دەکات بە گشتی و ئەم دەستکەوتە
رەنگدانەوەی هەوڵدانە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکاران و ستافی کارگێڕییەوە،
هاوکات بەردەوامی و گرنگیدانە بە داهێنان و کوالیتی توێژینەوە و فراوان کردنی ئەدای
ئەکادیمی لە لایەن زانکۆمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

