هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16
PUKMEDIA
کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە
هەڵەبجە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لولوبیس ساڵی 2000 پێش زایین، لە ساڵی 641 سوپای ئیسلامی شارۆچكەكەی لە دەستی ئیمپراتۆریەتی ساسانی ئازاد كرد و بوو بە بەشێك لە ئیمپراتۆریەتی موسڵمانان.
عەشیرەتی سیانزە ماڵە، هەڵەبجە ئاوەدان دەكەنەوە
لە ساڵی (1700) عەشیرەتی سیانزە ماڵە، هەڵەبجە ئاوەدان دەكەنەوە، پاشانیش جولەكەكان هاتوونەتە شارەكە و گەڕەكی جولەكانیان بنیاتناوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی (محمد پاشای جاف) دا ژمارەیەك ماڵە بەگزادەی جاف ھاتوون و لە گەڕەكی پاشا ڕِەشماڵیان ھەڵداوە و چەند ماڵێكیشیان دروست كردووە ،دواتر خەڵكی دیكە ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەكانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بووەتەوە.
پێش بە قەزا بوونی لقێكی قەزای گوڵانبار (خورماڵ)بووە، لە ساڵی 1889 بۆتە قەزا و عوسمان پاشای جاف بۆتە یەكەم قائیمقامی هەڵەبجە، پاش مردنی عوسمان پاشا لە ساڵی (1914)دا، عادیلە خانمی هاوسەری بۆتە فەرمانڕەوای هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەكانی بەریتانیا ژمارەی دانیشتوانی شارۆچكەكە لە ساڵی 1920دا 6509 كەس بووە و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوا و دەربەندیخانی بەڕێوەبردووە.
هەڵەبجە شوێنی چەندین شاعیری گەورەی كورد لەوان ئەحمەد موختار جاف، مەولەوی، عەبدوڵڵا گۆران، تاهیر باگ جاف، قانع...هتد.
- یەكەم قوتابخانە لە ساڵی 1919 دروستكراوە.
- یەكەم ئۆتۆمبێل لە ساڵی 1924 لە شارۆچكەكەدا دەركەوت و دواتر لە هەمان ساڵدا تەلەگرافی دانرا.
- یەكەم نەخۆشخانە لە ساڵی 1929 دروستكرا و دواتر دابینكردنی ئاو لە هەمان ساڵدا.
- لە ساڵی 1933 یەكەم قوتابخانەی كچان كرایەوە.
- لە ساڵی 1936 یەكەم مۆلیدەی هێنایە بواری بەكارهێنانەوە.
- لە ساڵی 1939 یەكەم شانۆگەری لەلایەن ئەكتەرە دیارەكان ئەحمەد جوتیار و ساڵح مەلا ئەحمەد نمایشكرا.
- لە ساڵی 1945 یەكەم قوتابخانەی ناوەندی دروستكرا، پاركی گشتی لە هەمان ساڵدا كرایەوە.
لە ساڵانی 1930دا شارۆچكەكە سێ گەڕەكی هەبوو كە بریتی بوون لە پاشا، پیر محەمەد و سارا كە بە گشتی لە نزیكەی ٥٠٠ خانوو پێكهاتبوون.
لە ساڵی 1952 خەڵكی هەڵەبجە ڕاپەڕینێكیان لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتی بە سەركردایەتی كەسایەتی بەناوبانگ ئەحمەد حاجی ڕەحیم ئەنجامدا
حكومەتی عێراق لە 26ی نیسانی 1974 بۆردومانی شارۆچكەكەی كرد و لە ئەنجامدا 100 قوربانی لێكەوتەوە .
لە 16ی ئازاری 1988 حكومەتی بەعس شارەكەی بە چەكی كیمیاوی بۆردومان كرد و بەلایەنی كەمەوە (5000) كەسی سڤیل شەهید بوون.
رووبەر و ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە:
ڕووبەرەكەی 1599كیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ئەو سەردەمەی كە لە سەر پارێزگای سلێمانی بوو, %39.9 ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێك دەھێنا.
تا كاتی كیمیاباران، ژمارەی دانیشتوانی پتر لە 70000 كەس دەبوو، بەپێی ئاماری ساڵی 2013 ، ژمارەی دانیشتوانەكەی 186.000 كەسە.
هه‌ڵه‌بجه.. تراژیدیایه‌كی ره‌ش
ئه‌مڕۆ 37 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدكردنی 5 هەزار فریشته و برینداركردنی هه‌زاران كه‌س كه هه‌تا ئێستاش به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
له 16-3-1988 دا رژێمی له‌ناوچوو كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و پێنج هه‌زار كه‌س له منداڵ و ژن و پیاو و پیر و گه‌نج شه‌هیدبوون، ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سنووره‌كانی ئێران بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌و چه‌كه برینداربوون و تا ئێستاش به ئازاره‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین منداڵی بێ باوك و دایك كرد‌و چه‌ندین منداڵی به‌تاقانه‌یی هێشته‌وه‌و چه‌ندین دایك و باوكیشی له رۆڵه‌كانیان كرد‌و چه‌ندین خێزانیش به‌ته‌واوی گیانیان له ده‌ستداو ته‌نانه‌ت باڵنده‌و گیانداره‌كانیش كۆتا رۆژیانبوو، ئه‌م كاره‌ساته چه‌ند باس بكرێت و یادبكرێته‌وه هێشتا كه‌مه.
یه‌كێتی به‌كردار خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
رۆژی ١٣ ئازاری ٢٠١٤ لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە رەسمی هەڵەبجە كرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ بە پارێزگا بوونی نەدراوە و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و دەنگی پێبدرێت، بۆ ئەمەش هەماهەنگی لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکاندا هەیە.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ئێستادا خاوه‌نی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و بۆ ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا كه ئه‌مڕۆ 16-3-2025 له‌سه‌رجه‌م عیراق بكرێته پشوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و رۆژه بكاته پشوو، له‌راگه‌یه‌نراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه كه رۆژی 16-3 ده‌وامی ره‌سمییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕی 2 ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌ی ده‌روازه‌ی هه‌ڵه‌بجه خه‌رجكردو له ئه‌مساڵدا پرۆژه‌كه ته‌واو بووه.
تاوانباری سه‌ره‌كی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌سزای خۆی گه‌یشت
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌عه‌لی كیمیایی دیارترین ئه‌و تاوانبارانهبوو كه له‌گه‌ڵ ناوهێنانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه په‌نجه‌ی ره‌شی بۆ درێژ ده‌كرا، ئه‌م تاوانباره كه لێپرسراوی هێزه جوڵهپێكراوه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق و سه‌رپه‌رشتیاری كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌بوو رۆژی 24-10-2010 له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو و له‌سێداره درا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

