بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 12:55 PM - 2026-03-18
unsplash
دیمەنی دوای بارانبارین
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و
چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت بەوپێیەش رۆژانی جەژن باران دەبێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە 18ی3ی2026، ئاسمان ساماڵ و
پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە
پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
هاوکات سبەینێ پێنجشەممە 19ی3ی2026 تا کاتەکانی
نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە
کاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە
ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سەرجەمی ناوچەکەمان دەکەوێتە
ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە
شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ئیدارەیڕاپەڕین
باران بارین بەشێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت و ئەگەری هەورە
تریشقەش هەیە، سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک و
پارێزگای کرکووک لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی باران بارینی زیاتر دەبێت و باران بارینی
بە لێزمەی دەبێت .ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە کاتی باران بارینی بە ڵێزمە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
تێبینی /کاریگەری ئەم شەپۆڵەی کە سبەی دەست پێدەکات
بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت و لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو
نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور لە ماوەی ڕۆژی هەینی
20ی3ی2026 لەگەڵ یەک شەممە 22ی3ی2026
کاریگەری ئەم شەپۆڵە بە باران بارین و چالاک بوونی خێرای باو هەورە تریشقەو بارانی
بەلێزمە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێ ناوچە بەراورد بە ڕۆژانی تر زیاتر دەبێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

