بارانبارین بەردەوامە
کوردستان 10:54 AM - 2026-03-29
BBC
بارانبارین
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەشێوەی جیا جیا بارانبارین بەردەوام دەبێت.
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی3ی2026 لەکاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی نیوەڕۆ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پێشبینی نمە باران لە دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان پاشان دووبارە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک (نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست)درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ سۆران بەشێک لە ڕاپەڕین و بەشێک لە سنووری باکووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت ,شێوازی دابارین لەم ناوچانە بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەندە لە شەودا ئەگەری دابەزین لە پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت، لە زۆربەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە گشتی لە زۆربەی ناوچەکەمان.
هاوکات سبەینێ دووشەممە 30ی3ی2026، کاریگەری شەپۆڵی باران بارین زیاد دەکات بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و بە شێک لە ئیدارەی سۆران و پاشان بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین شێوازی دابارین بارانی مامناوەندو هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەسەر بەشێک لە ناوچەی شاخاوی جیا جیا .ناوچەکانی تر پارێزگای (سلێمانی هەولێر هەڵەبجە کرکووک ) ناوچە دەشتاییەکانی پارێزگای هەولێر دەشتی شارەزوور ئیدارەی گەرمیان قەزای دوکان لەکاتی دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، ناوچە سنووریەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو بەفر بارینی دەبێت سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە .لە ماوەی باران بارینی سبەینێ ئەم ناوچانە باران بارینی پێشبینیکراوی لەسەرووی (20) ملم دەبێت (بارزان مێرگەسوور دێرەلووک ئامێدی سۆران خەلیفان چۆمان ).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

