وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكانی خوێندنی ئۆنلاین بڵاودەكاتەوە
کوردستان 10:32 PM - 2026-03-29
PUKMEDIA
لۆگۆى وەزارەتى پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت: خوێندنگە حكومییەكان بەشێوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لەخزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەكەم ) وەربگرن و خوێندنگە ناحكومییەكانیش سیستمی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنگە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان و بیانییەكان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەركار دەكەن.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رێنماییەكانی خوێندنی ئۆنلاینی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆسەی خوێندن، بڕیاردرا بەڕاگرتنی دەوام لە رۆژی دووشەممە 30 ی 3ی 2026 وە، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان ، تا ئەوكاتەی بەڕەسمی ئاگادار دەكرێنەوە پڕۆسەی دەوامكردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەكانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
راشیگەیاندووە: خوێندنگە حكومییەكان بەشێوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لەخزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەكەم ) وەربگرن، یان سوود لەگروپە ئەلیكترۆنییەكانی قوتابخانەكان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەركی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی رۆژانە وێڕای پەخشكردنی وانەكانی هەموو قۆناغەكانی خوێندن لەهەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی) هەولێر و سلێمانی و دهۆك كە لەهەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان پەخشیان هەیە.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە: خوێندنگە ناحكومیەكانی سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان و بیانییەكان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەركار دەكەن، دڵنیایش دەدەینە ناوەندەكانی خوێندن و قوتابیان لەكاتی گونجاو هەمواركردنەوە و گۆڕانكاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەكرێت وكاتی تاقیكردنەوەكان دیاری دەكرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .
بۆ پلاتفۆڕمی ئی وانە كلیك لێرە بكە ...
بۆ پلاتفۆڕمی قوتابخانەكەم وانە كلیك لێرە بكە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

