کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە
کوردستان 10:35 AM - 2026-03-30
میدیاکان
شاری سلێمانی
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر و تەرزە، سبەینێش کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی3ی2026 ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، هەروەها کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک ( سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر) هاوکات پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوام بێت لەگەڵ ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە، بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان.
هاوکات، سبەینێ سێشەممە 31 ی 3ی 2026، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت، شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین هەیە، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

