سەرۆککۆمار: مام جەلال بە مامۆستا و سەرکردەی خۆم دەزانم
کوردستان 11:36 AM - 2026-04-13
ئاژانسەکان
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆککۆماری عیراق لەسەر مەزاری مامەوە وتی: ئەگەر لەسەر ئەو رێبازە بڕۆین
کەسەرۆک مام جەلال بۆی داناوین بەرەو ئاقارێکی باش هەنگاو دەنێین، لەبارەی دۆخی
عیراقیشەوە وتی: دەبێت هەوڵبدەین عیراق لەم جەنگەی کە هەیە و جەنگی ئێمە نییە
بپارێزین.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە گەیشتە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و رایگەیاند: من هەموو ژیانم لەگەڵ سەرۆک مام جەلال بووە، مام جەلال سەرکردەیەکی گەورەی
عیراق بوو، بەمامۆستا و سەرکردەی خۆمی دەزانم و ئەو رێبازەی کە مام جەلال
لە عیراقدا دایڕشتبوو، رێبازێکی لەبیرنەکراوەو لە کوردستان و عیراق و لە جیهانیش
دەنگی داوەتەوە.
وتیشی: مام جەلال رێگایەکی بۆ ئێمە داناوە کەئەگەر لەسەری بڕۆین بەرەو
ئاقارێکی باش هەنگاو دەنێین، ئەو سەرکردەیە رۆحی زیندوەو لەگەڵ ئێمەدایە هەمیشە.
لەلایەکی تریشەوە رایگەیاند:عیراق لەگەڵ ئەوەی بەدۆخێکی نالەباردا
تێدەپەڕێت، بەڵام توانیویەتی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆککۆماریش
هەڵبژێرێت کە دوو هەنگاوی گرنگە و دەشبێت لە چەند رۆژی داهاتوو کاندیدی گەورەترین
فراکسیۆنی پەرلەمانی کە چوارچێوەی هەماهەنگییە هەڵبژێردرێت و سەرۆککۆمار
رایسپێرت بۆ پێکهێنانی حکومەت هەتا ئەم حکومەتە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و دەبێت
هەوڵبدەین عیراق لەم جەنگەی کە هەیە و جەنگی ئێمە نییە بپارێزین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

