د.بڕیار رەشید: زیاتر لە 50 ئیمزامان بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان کۆکردووەتەوە
کوردستان 04:57 PM - 2026-07-25
PUKMEDIA
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان و بە هەمیشەیی کردنیان،
بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی
ئەنجومەنەکە کردووە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: ئیمزای زیاتر
لە 50 پەرلەمانتارمان کۆکردووەتەوە و سەرۆکی
پەرلەمانیش ئیمزای لەسەر داواکارییەکەمان کردووە.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: داوامان
کردووە گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیدا
جێگیر بکرێن.
راشیگەیاند: بۆ
پشتگیریی داواکارییەکەشمان، ئیمزای زیاتر لە 50 پەرلەمانتارمان کۆکردووەتەوە و سەرۆکی
پەرلەمانیش ئیمزای لەسەر داواکارییەکەمان کردووە و ئاراستەی لیژنەی دارایی کردووە.
د. بڕیار ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجمان
لەم داواکارییە دەستەبەرکردنی مافی ئەو گرێبەستانەیە، کە ماوەیەکی درێژە لە خزمەتدان و
بەهۆی قەیرانە دارایییەکانەوە نەکراون بە هەمیشەیی، هیوادارین بە
پاڵپشتی هەموو لایەنەکان، بتوانین لە پەرلەمان تێیبپەڕێنین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بە جێبەجێکردنی داواکارییەکە زیاتر لە 86 هەزار
فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن، کە مووچەکانیان مانگانە
نزیکەی 43 ملیار دینارە و داواکراوە بۆ ساڵی داهاتوو بخرێتە بودجەی عێراقەوە، ئەم
هەنگاوەش دەبێتە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

