سوید.. به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان چه‌پڕه‌وه‌كان له‌پێش ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه‌ن
جیهان 10:24 AM - 2026-09-14
Reuters
وێنەیەکى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی سوید كه ڕ‌ۆژی یه‌كشه‌ممه
به‌ڕ‌ێوه‌چوو، پێشبڕ‌كێیه‌كی زۆر نزیك له نێوان چه‌پ و ڕ‌استڕه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت
و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هیچ كامیان نه‌یانتوانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ستبهێنن.
به‌پێی ئاماره‌كان كه تائێستا 95% ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه، به‌ره‌ی
چه‌پڕه‌وی ئۆپۆزیسیۆن توانیویانه 176 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنن، هه‌روه‌ها
به‌ره‌ی ڕاستڕه‌ویش توانیویانه 173 كورسی به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئولف كریستێرسۆن سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی
ئۆپۆزسیۆن ماگدالینا ئه‌نده‌رسۆن ئاماده‌یی خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی حكومه‌تی
داهاتوو ڕ‌اگه‌یاندوه.
به جیاكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 95ی ده‌نگه‌كان، چوار پارته
ئۆپۆزسیۆنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی پارتی سۆسیال دیموكرات، به‌چه‌ند كورسییه‌ك زیاتر
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه .
ئه‌نده‌رسۆن كه له ساڵی 2021 تا 2022 سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید بوو،
وتی: له‌ئێستادا ئێمه له‌پێشه‌نگین و ئه‌گه‌ر ئه‌مه پشتڕ‌است بكرێته‌وه، سوید
حكومه‌تێكی نوێی ده‌بێت، به‌ڵام پارته‌كه‌ی كه گه‌وره‌ترینه له وڵاته‌كه‌دا
نزیكه‌ی له‌سه‌دا 28ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌به‌رامبه‌ردا كریسته‌رسۆن ڕ‌ه‌تیده‌كاته‌وه دانبه‌وه‌دا بنێت، هیچ
لایه‌نێك براوی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه،
ڕ‌ێز له هه‌وڵه‌كانی ئه‌نده‌رسۆن ده‌گرن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام گومانی خۆی
ده‌ربڕ‌ی له توانای چوار پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی حكومه‌ت به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیان .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ساڵانی داهاتوودا كام حكومه‌ت سوید به‌ڕ‌ێوه‌ده‌بات،
وه‌ك پرسیارێكی بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
پارتی دیموكراته ڕ‌استڕ‌ه‌وه‌كانی سوید له ساڵی 2010 دوای چوونه
ناو په‌رله‌مان یه‌كه‌مین دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و پێگه‌ی خۆی وه‌ك دووه‌م گه‌وره‌ترین
پارت له وڵاته‌كه‌دا له‌ده‌ستدا، ئه‌نجامه‌كه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك
سوپرایزێك بوو.
كریستێرسۆن به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وت پارته‌كه‌ی بهێنێته ناو
حكومه‌ته‌وه، چونكه له خولی پێشوویدا پشتی به‌و پارته به‌ستبوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
پشتیوانی په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سوید، به‌ره‌ی
چه‌پڕ‌ەوی ئۆپۆزیسیۆن نزیكه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بباته‌وه، هه‌رچه‌نده
ره‌نگه دوای جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان، گۆڕ‌انكاری له كورسییه‌كان
رووبده‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت
10:23 AM - 2026-10-11 -
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
09:16 AM - 2026-10-11 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
01:00 PM - 2026-10-10 -
سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
12:12 PM - 2026-10-10
ئەمانەش ببینە
كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێر لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێ‌دا
12:21 PM - 2026-10-11
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا داوای پشكنینی پێشوەختە دەكات
11:35 AM - 2026-10-11
بە بەشداری سەرۆک بافڵ دیداری مێری 2026 بەڕێوەدەچێت
10:59 AM - 2026-10-11
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
09:25 AM - 2026-10-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
کوردستان 09:25 AM - 2026-10-11 -
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
جیهان 09:16 AM - 2026-10-11 -
کاتێک ئابووری دووچاری شکست دەبێت… هاوڵاتی باجەکەی دەدات
بیروڕا 10:12 PM - 2026-10-10 -
میدیا و نەخۆشى دەروونى
بیروڕا 09:43 PM - 2026-10-10 -
د. نەبیل مەرسومی کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی داهات دەخاتەڕوو
عیراق 04:20 PM - 2026-10-10 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی مامۆستا جەلیل
پرسەنامە 03:22 PM - 2026-10-10 -
قوباد تاڵەبانی: رۆژانە لە كارەكانمدا سودم لە زیرەكی دەستكرد وەرگرتووە
کوردستان 01:43 PM - 2026-10-10 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
کوردستان 01:00 PM - 2026-10-10







دابەزێنە

