riklam

ئەندەنوسیا گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی کەشتییە نقومبووەکەدا چڕتر دەکاتەوە

جیهان 10:36 AM - 2026-09-14
وێنەى کۆمەڵێک خەڵک کە سەیری لیستی ناوی سەرنشینانی کەشتییەکە دەکەن AP

وێنەى کۆمەڵێک خەڵک کە سەیری لیستی ناوی سەرنشینانی کەشتییەکە دەکەن

جیهانى

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ئەمڕۆ دوو شەممە 14ى9ى2026 ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی دەیان کەسی بێسەروشوێن چڕتر کردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو کەشتییەکى نەفەرهەڵگر بەهۆى خراپى کەشوهەوا کە زیاتر 240 کەسى تێدابوو لە دەریای جاڤا نقومبوو.

محمد شافعی، سەرۆکی دەزگای نیشتمانی گەڕان و ڕزگاری، ڕایگەیاند: کە بۆ ئەم مەبەستە 17 کەشتی و فڕۆکە لەگەڵ نزیکەی 622 کارمەندی سەربازی و پۆلیس خراونەتە گەڕ، هەروەها تیمە تایبەتمەندەکانی ژێر ئاو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی بەکاردەهێنرێن بۆ خێراکردنی پرۆسەی پشکنین و دۆزینەوە و گواستنەوەی قوربانییان.

تیمەکانی ڕزگاری تا ئێستا توانیویانە 108 کەس ڕزگار بکەن و تەرمی 6 کەسیش دەربهێنن 129 کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن سەرەڕای ئەوەی بە پێى زانیاری رەسمی ئاماژە بە بوونی 243 کەس (213 سەرنشین و 30 ئەندامی تیمی دەریایی) و 89 ئۆتۆمۆبێل لە ناو کەشتییەکەدا دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کەشتییەکە پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری لە سەعات 2:00ی شەوی یەکشەممە پچڕا و دوای دوو سەعات دەسەڵاتدارانى وڵاتەکە هەواڵی نقومبوونى کەشتییەکەیان پێگەیشت.

جێگەی باسە ئەو کەشتییە نەفەرهەڵگرە درێژییەکەی 148 مەترە، لە ساڵی 1987 لە ژاپۆن دروست کرابوو و ساڵی ڕابردوو فرۆشرا بە ئەندەنوسیا.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket