ئاسایشی هەرێم: بە پێنج موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە، سیروان و قەرەداغ
کوردستان 10:56 AM - 2026-09-14
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پێنج موشەک
هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری زڕگوێزەڵە، سیروان و قەرەداغ، هێرشەکان هیچ
زیانێکی گیانی نەبووە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان لە دوای
هێرشەکان نزیکی شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاری پارچە و پاشماوەکانی موشەک و درۆن
نەکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەعات (03:10) دەقیقەی بەیانی
رۆژی دووشەممە 14ى9ى2026 بە(پێنج) موشەک هێرشکرایە سەر ئەم ناوچانە.
1-بە(سێ) موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە.
2-(یەک) موشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەر بەناحیەی
سیروان کەوتووەتە خوارەوە.
3-(یەک) موشەک لە نێوان گوندەکانی داری زاین و
میراسی خواروو لە قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەى بە ئەوەشداوە: لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی
نەبووە و بەپێویستی دەزانین، داوا لەهاووڵاتیان بکەین لەدوای هێرشەکان نزیکی
شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاری پارچە و پاشماوەکانی موشەک و درۆن نەکەن لەپێناو
پاراستنی سەلامەتیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

