لەسلێمانی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا
کوردستان 11:38 AM - 2026-09-14
راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
لەسلێمانی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا
شارەوانی سلێمانی لە قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویدا، چوار هەزار پارچە زەوی بەپێی ساڵەكانی خزمەت و لیستی فەرمانگەكان و بە تیروپشكی ئەلكترۆنی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرد.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ 14ـی ئەیلولی 2026، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەكانی شاری سلێمانی، پاش تەواوكردنی رێكارە پێویستەكان، قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە پڕۆسەیەكی تەواو بێخەوشدا و بەشێوازێكی ئەلكترۆنی و بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەكان، تیروپشك بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەكانی 1،3ـــی داربەڕوولە و 20 بەردەكەڕ تەنیشت شاری لاوان بەڕێوەچوو.
راشیگەیاند: ئەم قۆناغەی دابەشكردنی زەویی لە كاتێكدا بەڕێوەچوو كە لە ماوەی رابردوودا، بە چەند قۆناغێك 23 هەزار پارچە زەویی دیكە بەسەر فەرمانبەراندا لە سێكتەرەكانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتكە دابەشكراون.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لیژنەی دابەشكردنی زەویی دڵنیایی لە پاراستنی مافی هەموو فەرمانبەرێك دەدەن و رایدەگەیەنن: پڕۆسەكە بەردەوامیی دەبێت و قۆناغ دوای قۆناغ بەپێی لیستی هاتوو لە دامەزراوە حكومییەكان، زەوییان بۆ تەرخان دەكرێت و لێی سوودمەند دەبن.
بۆ بینینی لیستی ناوەكان كلیك لەم لینكە بكە:
لیستی ناوەكان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت
10:23 AM - 2026-10-11 -
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
09:16 AM - 2026-10-11 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
01:00 PM - 2026-10-10 -
سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
12:12 PM - 2026-10-10
ئەمانەش ببینە
كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێر لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدا
12:21 PM - 2026-10-11
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا داوای پشكنینی پێشوەختە دەكات
11:35 AM - 2026-10-11
بە بەشداری سەرۆک بافڵ دیداری مێری 2026 بەڕێوەدەچێت
10:59 AM - 2026-10-11
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
09:25 AM - 2026-10-11
زۆرترین خوێنراو
-
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
جیهان 09:16 AM - 2026-10-11 -
کاتێک ئابووری دووچاری شکست دەبێت… هاوڵاتی باجەکەی دەدات
بیروڕا 10:12 PM - 2026-10-10 -
میدیا و نەخۆشى دەروونى
بیروڕا 09:43 PM - 2026-10-10 -
د. نەبیل مەرسومی کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی داهات دەخاتەڕوو
عیراق 04:20 PM - 2026-10-10 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی مامۆستا جەلیل
پرسەنامە 03:22 PM - 2026-10-10 -
قوباد تاڵەبانی: رۆژانە لە كارەكانمدا سودم لە زیرەكی دەستكرد وەرگرتووە
کوردستان 01:43 PM - 2026-10-10 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
کوردستان 01:00 PM - 2026-10-10 -
سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
عیراق 12:12 PM - 2026-10-10







دابەزێنە

