عیراق و فەرەنسا چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژی ئیمزا دەکەن
عیراق 07:02 PM - 2026-09-14
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
مەراسیمی ئیمزا کردنی رێککەوتنەکان
عهلی زهیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، له پاریس لهگهڵ ئیمانوێل ماكرۆن
سەرۆكی فەرەنسا، سهرپهرشتی ئیمزاكردنی شەش ڕێککەوتن و یاداشتنی لێكتێگهیشتنیان
كرد کە بوارەکانی وزە و ئابوری و کارەبا و سەربازی و خوێندن و کلتور لەخۆدەگرێت.
بە پێی راگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو لایەن، لە کەرتی سەربازی و
ئەمنیدا هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی هاوکارییەکان لە دوای کۆتاییهاتنی
ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەنێویاندا پاراستنی سنوورەکان و دابینکردنی
سەروەریی خاکی عیراق، هەروەها وەزارەتی بەرگریی عیراق لەگەڵ کۆمپانیای HARMATTAN AIی فەرەنسی لەسەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی خۆکار
رێککەوتنی ئیمزا کرد، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان لەسەر کڕینی
سیستەمی دژەدرۆن، تۆپهاوێژ و چاودێری گەیشتووتنە لێکتێگەیشتن.
لە کەرتی ئابووری و وزەدا، حکومەتی عیراق و کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز
یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی نوێی نەوت و کارەبا ئیمزا
کرد، هاوکات لە کۆبوونەوەی50 نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی فەرەنسا لە مەکۆی
ئابووریی پاریس، ئاژانسی گەشەپێدانی فەرەنسا (AFD) بەڵێنی
بەردەوامیی پاڵپشتییە داراییەکانی بۆ عیراق نوێکردەوە، و لێکتێگەیشتنێکیش لە بواری
گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان هەردوو وڵاتیشدا ئیمزا کرا.
هەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا، پاریس پشتیوانیی خۆی بۆ پەرەپێدانی
سینەمای نیشتمانیی عیراق و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور ڕاگەیاند، بەتایبەت دوای
کردنەوەی مۆزەخانەی موسڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی لۆڤەر.
هاوکات لە بواری خوێندنیشدا، هەردوولا لەسەر فراوانکردنی لیستی زانکۆ
فەرەنسییەکان بۆ خوێندکارانی نێردراوی عیراق، و برەودان بە توێژینەوەکانی ژیریی
دەستکرد ڕێککەوتن.
لە کۆتایشدا سەرۆکوەزیرانی عیراق، ستایشی حکومەتی فەرەنسای کرد لە
کردنەوەی نەخۆشخانەی شەنگال.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت
10:23 AM - 2026-10-11 -
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
09:16 AM - 2026-10-11 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
01:00 PM - 2026-10-10 -
سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
12:12 PM - 2026-10-10
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی لە پڕۆژە داهێنەرانەكانی زانكۆی كۆیە دەكەین
01:59 PM - 2026-10-11
كێشەكانی نێوان بەغداد و هەولێر لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدا
12:21 PM - 2026-10-11
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا داوای پشكنینی پێشوەختە دەكات
11:35 AM - 2026-10-11
بە بەشداری سەرۆک بافڵ دیداری مێری 2026 بەڕێوەدەچێت
10:59 AM - 2026-10-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
کوردستان 09:25 AM - 2026-10-11 -
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
جیهان 09:16 AM - 2026-10-11 -
کاتێک ئابووری دووچاری شکست دەبێت… هاوڵاتی باجەکەی دەدات
بیروڕا 10:12 PM - 2026-10-10 -
میدیا و نەخۆشى دەروونى
بیروڕا 09:43 PM - 2026-10-10 -
د. نەبیل مەرسومی کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی داهات دەخاتەڕوو
عیراق 04:20 PM - 2026-10-10 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی مامۆستا جەلیل
پرسەنامە 03:22 PM - 2026-10-10 -
قوباد تاڵەبانی: رۆژانە لە كارەكانمدا سودم لە زیرەكی دەستكرد وەرگرتووە
کوردستان 01:43 PM - 2026-10-10 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
کوردستان 01:00 PM - 2026-10-10







دابەزێنە

