قوباد تاڵەبانی و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لە چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکان دەکەنەوە
کوردستان 07:46 PM - 2026-09-14
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و ستیڤ ڤەیگن هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن،
هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی
هەرێمی کوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (14/9/2026) لە هەولێر
بەڕێوچوو، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی جارێکی تر باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن
گەڕاوەتەوە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەم ئەرکە
نوێیەدا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکان و
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر کارکردنی
پێکەوەیی هەموو لایەنەکان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر جۆرە هەڕەشە و
مەترسییەک کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە رووبەرووی هەرێم ببێتەوە.
سەبارەت بە پرسی نەوت و گازیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگیی
چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و روونیکردەوە کە ئەولەوییەتی
هەرێمی کوردستان دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆیە و پاشان هەناردەکردنییەتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی عیراق کرا، لەمبارەیەشەوە
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی حکومەتی عیراق و هەنگاوەکانی
سەرۆکوەزیران بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و دوورخستنەوەی عیراق لە بارگرژییەکانی
ناوچەکە، هەروەها جەختیش کرایەوە لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و
بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هەردوو
حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و هەنگاونان بەرەو
گەشەپێدانی ئابووریی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت
10:23 AM - 2026-10-11 -
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
09:16 AM - 2026-10-11 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
01:00 PM - 2026-10-10 -
سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
12:12 PM - 2026-10-10
ئەمانەش ببینە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا داوای پشكنینی پێشوەختە دەكات
11:35 AM - 2026-10-11
بە بەشداری سەرۆک بافڵ دیداری مێری 2026 بەڕێوەدەچێت
10:59 AM - 2026-10-11
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
09:25 AM - 2026-10-11
زۆرترین خوێنراو
-
بریندار و کوژراوانی هێرشەکەی فرۆکەخانەی ریاز 300 کەسی تێپەڕاند
جیهان 09:16 AM - 2026-10-11 -
کاتێک ئابووری دووچاری شکست دەبێت… هاوڵاتی باجەکەی دەدات
بیروڕا 10:12 PM - 2026-10-10 -
میدیا و نەخۆشى دەروونى
بیروڕا 09:43 PM - 2026-10-10 -
د. نەبیل مەرسومی کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی داهات دەخاتەڕوو
عیراق 04:20 PM - 2026-10-10 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی مامۆستا جەلیل
پرسەنامە 03:22 PM - 2026-10-10 -
قوباد تاڵەبانی: رۆژانە لە كارەكانمدا سودم لە زیرەكی دەستكرد وەرگرتووە
کوردستان 01:43 PM - 2026-10-10 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات
کوردستان 01:00 PM - 2026-10-10 -
سەبارەت بە دۆخی ئابووری داوای رووماڵی بەرپرسیارانە لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکرێت
عیراق 12:12 PM - 2026-10-10







دابەزێنە

