riklam

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد

کوردستان 09:47 AM - 2026-09-15
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

ئەمڕۆ 15ی9ی2026، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەستپێكرد و بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەنها مووچەی خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە دابەشدەکرێت و لەماوەی چوار رۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

دوێنێ 14ی9ی2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕی ( 831،666،000،000)   هەشت سەدو سی و یەك ملیارو شەش سەدو شەست و شەش ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 18ی8ی2026، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزى دەستپێكرد و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان مووچەکانیان وەرگرت.

PUKMEDIA

خشتەی دابەشکردنی مووچە:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket