riklam

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

جیهان 10:49 AM - 2026-09-15
کێڵگەیەکی نەوت PUKMEDIA

کێڵگەیەکی نەوت

نرخی نەوت

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ئەمەش بەهۆی بەردەوامی ململانێکان.

ئەمڕۆ 15ی6ی2026 نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ 107 دۆلار و 5 سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بەرزبووەوە بۆ 102 دۆلار و 92 سەنت.

هێزەکانی حوسی لە یەمەن لەڕۆژی دووشەممەدا هێرشی نوێیان بۆ سەر سعودیە دەستپێکرد، فراوان بوونی ململانێکانیش نیگەرانی زۆری لێکەوتەوە.

لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی ئوکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕایگەیاند: کیێڤ ئامادەیە پشتگیری لە پێشنیارێکی ئەمریکی بکات بۆ ئاگربەستێک کە ژێرخانی وزە بگرێتەوە، بەڵام ئەگەر واشنتن بتوانێت دڵنیایی بدات کە مۆسکۆ بەڕاستی پابەندە بە کۆتاییهێنان بە جەنگەکەی لە ئوکراینا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket