بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی شاره‌زوور ده‌ستگیركرا

کوردستان 10:18 AM - 2026-10-31
لۆگۆی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم PUKMEDIA

لۆگۆی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم

ئاسایش

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی بكوژی هاووڵاتی (ئارام محه‌مه‌د حمه‌ساڵح) ڕ‌اده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕ‌ێكه‌وتی 29ى10ى2026 له‌قه‌زای شاره‌زوور گه‌نجێك به‌ناوی (ئارام محه‌مه‌د حمه‌ساڵح) به‌ده‌ستڕ‌ێژی گوله‌ كوژرا، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، شوێنی خۆحه‌شاردانی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشانكرا و شه‌وی ڕ‌ابردوو تۆمه‌تبار خۆی ڕ‌اده‌ستی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرد و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ده‌مانچه‌ی تۆمه‌تباردا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی(406)له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕ‌اگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە