عیراق مووچە دەنێرێت و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دابەشی ناكات
کوردستان 11:29 AM - 2026-11-05
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دوێنی چوار شەممە 4-11-2026، وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم نارد و وەزارەتەكەش سێ رۆژ دابەشكردنی مووچەی دواخست.
وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دوێنی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی ئابووری.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دوانیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (4 ی تشرینی دووەمی 2026 ) بڕی ( 834،920،000،000) هەشت سەدو سی و چوار ملیارو نۆسەدو بیست ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
ئەوەشهاتووە، "ئەمڕۆ تەواوی رێكارەكانی ناردنی مووچە كۆتایی دێت"، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتەكە ئەمڕۆ دەستیبەدابەشكردنی مووچە نەكرد و دابەشكردنی مووچەی خستە سێ رۆژی داهاتوو.
دواخستنی دابەشكردنی مووچە، ناڕەزایی زۆری لای مووچەخۆران دروستكردوەو نیگەرانن كە حكومەتی عیراق هەموو مانگێك لەكاتی خۆیداپابەندە بەناردنی مووچە، بەڵام وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم هەر مانگەو بە بیانویەك چەند رۆژێك دابەشكردنی دوادەخات.
بەپێی خشتەی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ( 8 ی تشرینی دووەمی 2026 ) دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( 11 ی تشرینی دووەمی 2026 ) كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

